ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كارنامەكەی مستەفا كازمی تاوتووێ‌ دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی شیكردنەوە و تاوتووێكردن بۆ كارنامەی وەزاری مستەفا كازمی ڕاسپێردراو سەرۆك وەزیرانی بەسەرپەرشتی حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-4-2020 یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی نوێنەران و ڕاوێژكاران تێیدا بەشداربوون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: بەشدابووانی كۆبوونەوەكە تاوتووێی تەواوی ناوەڕۆكی كارنامە حكومییەكەی كازمی دەكەن و تەواو سەرنجیشیان دەخەنە سەر ناوەڕۆكی ئەو بابەتانەی كەتایبەتن بە چارەسەری ئەو ئاڵینگارییانەی كە ڕووبەڕووی عیراق بوونەتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەسەن كەعبی دووپاتیشی كردووەتەوە، سەرجەم ئەندامانی لیژنەكە لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە دەبێت ئەو سەرنج و پێشنیارانەی لەسەر كارنامە حكومییەكەی مستەفا كازمی هەیانە، لەناو كارنامەكەدا وەزارییەكەدا جێیان بكرێتەوە، گرنگترین سەرنج و پێشنیار و كاری لەپێشینە كە لیژنەكە دەستنیشانی كردووە، تایبەتن بە یاسای بودجەی گشتی و قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت و چارەسەركردنی قەیرانی لەناكاوی ئابووری و تەندروستی، پرسی یاسادانان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هاندانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی، كاراكردنەوەی كەرتەكانی وەبەرهێنان و تایبەت و چەندین كاری تر.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان