ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ بەهۆی سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكان كافتریایەك لە سلێمانی داخرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنمایەكانی خۆپارێزی و پێشكەشكردنی نێرگەلە بە میوانەكانی كافتریای پیرۆزی-یان داخست، كافتریاكە مۆڵەتی كاركردن و نەگونجانی شوێنیشی بۆ كێشانی نێرگەلە هەبووە.

فریاد عوسمان ، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنەوەی شوێنەكە و پێشكەشكردنی نێرگەلە بە میوانەكانی ، لیژنەكە كافتریای پیرۆزی لە گەڕەكی زەرگەتە، لەشاری سلێمانی داخست.

ڕاشیگەیاندووە، بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژووری ئۆپراسیۆنەكانی ‌شاری سلێمانی، كافتریا و كۆفی شۆپی كێشانی نێرگەلە داخراون و هەر شوێنێكیش بیكاتەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی ئەو كافتریایە نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و نەگونجانی شوێنەكەی بووە بۆ كێشانی نێرگەلەیە، بۆیە بەپێی رێنماییەكانی ژووری خۆپارێزی و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنەكە هەمو ئەو كافتریا و كۆفی شۆپی نێرگەلە كێشانی ئاگادار كردەوە، تائەو كاتەی ژوری خۆپارێزی بڕیار لە كردنەوەی كافتریاكانی نێرگەلە نەدات، هیچ كەس و شوێنێك نەیكاتەوە، بەپێچەوانەوە خۆیان روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەبنەوە.

کوردستان

هەپەگە؛لە هەفتانین و خواكورك و دێرسیم چالاكییان ئەنجامداوە و سێ سەرباز كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتانین خواكورك و دێرسیم لەگەڵ گەریلاكانی یەژاستار دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەفتانین خواكورك و دێرسیم لەگەڵ گەریلاكانی یەژاستار دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامداوە و سێ سەرباز كوژرا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە :
هەفتانین
گەریلاكانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٣:٥٠ خولەكی دوانیوەڕۆ، دژی سوپای تورك لە گردی شەهیدان چالاكیی نیشانشكێنیان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا سەربازێك كوژرا.

خواكورك
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیان، هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیا-دا، لە گردی شەهید دەروێش دژی سوپای داگیركەری تورك چالاكییان ئەنجامدا، لە چالاكییەكەدا مۆڵگە و حەشارگەی دووژمن كرانە ئامانج، بەڵام ژمارەی كوژراو بریندارەكان ڕوون نەبووەتەوە.

دێرسیم
سوپای داگیركەری تورك لە نزیك گوندی چاكماكلی لە ناوچەی خۆزاتی دێرسیم بارەگایەك دروست دەكات، گەریلاكانی یەژاستار ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دژی پاسەوانانی بارەگاكە چالاكییان ئەنجامدا، لەم چالاكییەدا دوو سەربازی دووژمن كوژران و دووی دیكەش برینداربوون، یەكینەكەمان بە سەلامەت گەڕایەوە شوێنی خۆی.

هێرشی ئاسمانیی
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیركەری تورك، ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٠٠ی بەرەبەیان ناوچەی خانتوری هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە ناوچەی بەكتۆریا و هەروەها ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەش كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی شەو گردی ئامێدی لە ناوچەی ئامێدی سەربە دهۆك-یان بۆردوومانكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛دزێك دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەریشی بەكارهێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون كەسێكیان دەستگیركرد ، كە تۆمەتبارە بە دزینی 2 ماتۆڕسكیل، دەشڵێت،”لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی و جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید) دەستیان بەسەردا گیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان