ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەندروستی جیهانی: تەوژمى دووەمى كۆرۆنا بەڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات لە تەوژمی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەڵێت، ئەو تەوژمە بەڕێوەیە و جیهان ناتوانێت بەر لە پەرەپێدانی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسەكە خۆی لێ لابدات.

میلیتا ڤوسنۆڤیچ نوێنەری ڕێكخراوی تەندرستی جیهانی لە ڕوسیا لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی (تاس) ڕایگەیاند”ئەو ڤایرۆسە بە تەواوەتی نوێیە، بەرگریی لەدژی تەنیا لەلایەن هەندێكی زۆر كەمی خەڵكەوە دەڕەخسێت، لەبەر ئەمە ناكرێت بڵێین دەتوانین تەوژمی دووەم پوچەڵبكەینەوە، تا پەرەپێدانی خۆپاراستنی تایبەت و ڤاكیسنەكەی”.

ڤوسنۆڤیچ ئاماژەی بە پێویستی سودوەرگرتن لە ئەزمون و شارەزایی بەرەنگاربوونەوەی تەوژمی یەكەمی پەتاكە كرد بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە لە كاتی تەوژمی دووەمدا.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی”پێشبینی دەكەین تەنگژەی تەندروستی و چاودێری تەندروستی بتوانێت بەشێوەیەكی هاوبەش كاربكات بۆ دۆزینەوەی شوێنە تووشبووەكان و دەستنیشانكردنی تۆڕی پەیوەندی تووشبوان”.

میلیتا ڤوسنۆڤیچ جەخت لەسەر گرنگی بەرگرتن لە پەیوەندیی نێوان خەڵك وبەرگرتن لە گردبوونەوەكان دەكات و دەڵێت”ئەو زانیارییانەی دەستەبەردەكرێن بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دەبێت بەكاربهێنرێن، تا ڕوونببێتەوە بە چ شێوەیەك بەرگری لە دژی نەخۆشییەكە پەرەی پێدەدرێت”.

 

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان