ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ مالیكی و عەبادی كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەك لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق كۆبووەوە و لەبارەی چارەسەری گشتگیر و هەمیشەیی كێشەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان كرد.

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ 29/4/2020 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بە جیا سەردانی هەریەك لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و سەرۆكی هاوپەیمانێتی نەسڕی كرد و لەبارەی كێشەكانی بەغدا و هەولێر و چارەسەری یاسایی و گشتگیری گرفتەكان بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە هەر دوو كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر هۆكار و ڕیشەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و باس لەوەكرا هۆكاری هەندێك لەو كێشانە بۆ بۆشایی یاسایی دەگەڕێتەوە بە تایبەت لە بواری نەوت و گازدا.

نوری مالیكی ڕۆڵی بنەڕەتیی مام جەلال تاڵەبانی بیرهێنایەوە لە عیراق و ئاماژەی بەوە كرد بۆشایی ئەو كەسایەتییە هۆكارێكە بۆ ئاڵۆزتربوونی كێشەكانی عیراق.

لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی پێشنیارەكانی چارەسەری بە هەردوو سەركردە عیراقییەكە گەیاند و هەموولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گۆڕینەوەی بیروبۆچوون تا گەیشتنە ڕێكەوتنێكی هاوسەنگ و گشتگیر بۆ سەرجەم كێشەكان.
لە هەردوو سەردانەكەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا هاوەڵی قوباد تاڵەبانی بوون.

 

عێراق

كازمی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ڕەوانەكرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی پڕكردەوە و بۆ دەستەكەیانی ڕەوانە كرد.

پێشتر مستەفا كازمی داوای لە وەزیرانی كابینەكەی كردبوو، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان