ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوسیا.. پێنج هەزار و 841 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكران

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕوسیا بەرزترین ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بە بەراورد بە ڕۆژانی رابردوو تۆمار كرد و ژمارەی تووشبووانیش لەو وڵاتە بۆ نزیكەی 100 هەزار كەس بەرزبووەوە.

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج هەزار و 841 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ڕوسیا تۆماركراون و 105 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و ئەمەش بەرزترین ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەكەیە، كە تا ئێستا لەو وڵاتە تۆمار كراوە.

بەوپێیە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕوسیا گەیشتووەتە 99 هەزار و 399 كەس و لەو ژمارەیە 972 كەس گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان