ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودییە، ڕێوشوێن بۆ کردنەوەی دەرگاکانی ماڵی خودا دادەنێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەرپرسی کاروبارەکانیی هەردوو مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر، ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر بۆ خۆپارێزی زیاتر لەمیانی کردنەوەی دەرگاکانی ماڵی خودا لەپێناو بە دوور بوون لەو پەتا کوشندەیەی جیهانی گرتووەتەوە.

شێخ عەبدولرەحمان سودەیس، بەرپرسی کاروبارەکانی هەردوو مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر، لەپێگەی خۆی لەتویتەر ڕایگەیاندووە، کامێرای تایبەت بەپێوانەی گەرمی پێو لە دەروازەی مزگەوتەکاندا جێگیر دەکەین وەک هەنگاوی یەکەمی ئەو ڕێوشوێنانەی لەئارادان بۆ کردنەوەی دەرگاکانی ماڵی خودا و مزگەوتی پێغەمبەر.

سودەیس ئەوەشی وتووە: ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت بێتە بەیتەوە تا بەهەموو ڕێکارەکانی پشکنین و خۆپارێزیدا نەڕوات، لەم ڕووەشەوە کامێراکانی چاودێری تایبەت بەپێوانە کردنی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ یارمەتیدەر دەبن لەدەستنیشانکردنی هەر کەسێک کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.

شێخ عەبدولرەحمان سودەیس، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بەم نزیکانە دەرگاکانی ماڵی خودا واڵا دەکرێن و مەراسیمەکانی تەواف و نوێژ ئەنجامدەدرێنەوە.

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان لە 12 ملیۆن كەسی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 46 هەزار و 785 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 97 هەزار و 84 كەس و 133 هەزار و 972 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 8ی‌ تەمووزی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یۆنان 26 كۆچبەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ
یۆنان 26 كۆچبەری گەڕاندەوە سنووری ئاوی توركیا كە ویستبوویان بە شێوەیەكی یاسایی بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا 26 كۆچبەریان لە كەناراوەكانی پارێزگای ئیزمیر ڕزگاركرد.

كۆچبەرەكان لەسەر دوو بەلەم بوون و ویستوویانە بەرەو ئەوروپا بچن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی یۆنان ڕێگرییان لێكرا و گەڕێندرانەوە بۆ سنووری دەریایی توركیا.

كۆچبەرەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی ئیزمیر كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان