ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی و گۆڕان ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ لە دەباشان شاندی بالای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا جەخت لەسەر دابینكردنی مووچە و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوە هاوبەشەكەی یەكێتی و گۆڕان، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، “بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا و هێزە سیاسیەكان بە گشتی و هاوكاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەكیەكەی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم و بەستنی كۆبوونەوەی لایەنەكان بە گرنگ زانرا”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ئەمڕۆ چوار شەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد لە سلێمانی دەباشان.

ئامانجی سەردانەكە بۆ پیرۆزبایی بو لە ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێ.

لەو چوارچێوەیەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئاڵنگاریەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ كرا. پەیوەندیدار بەكاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی جەخت لەسەر دابینكردنی موچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان كرایەوە. بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناش پەیڕەویكردنی رێنماییە تەندروستیەكان بە پێویست زانرا.

هاوكاتیش پەیوەست بە ناوخۆی هەرێم، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا و هێزە سیاسیەكان بە گشتی و، هاوكاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەكیەكەی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم و بەستنی كۆبونەوەی لایەنەكان بە گرنگ زانرا.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەشدا، مەترسیەكانی داعش و جموجۆڵەكانیان لەسەر سنوری ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆكرا و تەئكید لە پاراستنی خەڵكی ئەو ناوچانە كرایەوە.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان