ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەركردەیەكی یەكێتی: میللەت ماندووە بەدەست سیاسەتی ھەڵەی سەرانی حكومەت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھیچ قوربانییەك نەماوە میللەت نەیدات و ھەموو كات خۆراگر بووە و پشتگیری حكومەتی كردوە، بەڵام حكومەت بێباكە و نوستوو.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە نووسینێكدا بەناونیشانی (شەكەت بووین) ڕایگەیاندووە، من ھەمێشە لەگەل ئەوە بووم دان بە ھەڵەی خۆماندا بنێین و داوای لێ بوردن بكەین، كە ھەڵە دەكەین. یەكەم ھەنگاو بەرەو باش بوون دان بە ھەڵەدا نانە.

دەشڵێت: “ئێمە ھەڵەمان كردووە.ھەموومان بەشی خۆمان لە بەرپرسیارێتی ئەو ھەڵانە بەردەكەوێ. لە ھاووڵاتییەكی سادەوە كە بەژدار بووە لە سەرخستنی ئەم حزبانە تاكو سەركردەكان و سەرۆكەكان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆر ئەنوسرێ، زۆر قسە ئەكرێ، ھەموو بەرنامە و سایتەكان پرن لەكەسانی دڵسۆز، كە ھاوار ئەكەن و ھەوڵ ئەدەن وێژدانێ نوستووی كاربەدەستان بەخەبەر بھێنن، بەڵام لە لایەن كەسانی نا واعیەوە بەرشاڵاو دەكەون. پێش ساڵێك ئەم ڕاستیە تاڵەم وت و بە جاش و خۆفرۆش لەقەڵەم درام.

بڵێسە جەبار فەرمان ڕاشیگەیاندووە، ھەمووی لایەنەكان تاوانی ئەم دۆخەی ھەرێم ئەخەنە ئەستۆی یەكتری، میللەت شەكەت و ماندوە بەدەست سیاسەتی ھەڵەی سەرانی حكومەت، ھیچ تەزحیەیەك نەماوە میللەت نەیدات و ھەموو كات خۆراگر بووە و پشتگیری حكومەتی كردوە، بەڵام حكومەت بێباكە و نوستوو.

نووسیویەتی، “من كە ئەڵیم حكومەت مەبەستم پارتی نیە بە تەنھا، بەڵكو لە دیدی منەوە یەكێتی تاوانبارە گەورەكەیە، كە قبوڵی كردوە گەر شەریكیش نەبووبێ”.

جەختیشی كردۆتەوە، سیاسەتی ھەڵەی سەربەخۆیی ئابووری و پشتكردنە بغداد و گوێ نەدان بە رای نێودەوڵەتی، باجەكەی قورس كەوتەوە و بەرەو ھەڵدێری خراپتر ھەنگاو دەنێین، چونكە ھەر ھەمان ئەو كەسانە بەم رۆژەیان گەیاندین نەخشە دارێژەرن.

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی ؛ باندێكی باندێكی‌ چوار كەسی‌ دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، باندێكی‌ چوار كەسیان دەستگیركردووە، كە كاریان بارزگانی بووە بە شوێنەوار و ماددەی‌ هۆشبەرەوە و بە چەكی بێ ‏مۆڵەتەوە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك .

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی‌ ئەیلولی‌ 2020، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان لە رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 باندێكی چوار كەسییان ‏دەستگیركرد كە بازرگانییان بە شوێنەوار و ماددە هۆشبەرەكانەوە ‏كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چوار كەسە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك بە چەكی بێ ‏مۆڵەت و بازرگانییان بە شوێنەوار و ‏ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە، هاوكات بە چەقۆ و چەكیش خەڵكیان بریندار ‏كردووە.‏

ئاشكراشیكردووە، ئەو چوار كەسە ‏تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 44 ساڵدا بووە، سیانیان دانیشتووی وڵاتی ‏بەریتانیان ‌و یەكێكیشیان دانیشتووی شاری سلێمانییە‌ و سەرجەمیشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، ئێستاش رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و ‏لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.‏

 

بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی باندێكی تۆمەتبار
لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسی تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەڕۆژی (10/9/2020 ) لە چالاكیەكدا چوار تۆمەتبار دەستكیربكەن بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 431) لەیاسای سزادانی عێراقی بە ناوەكانی ( ك،ع،خ لەدایكبوی ساڵی 1981 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / س،م،ص لەدایكبوی 1985 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ب،ص،ڕ لەدایكبوی 1980 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ز،م،م لەدایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی) ، تۆمەتباران هەستاون بە هەڕەشەكردن لەخەڵكی بەچەكی بێ مۆڵەت و بازركانی كردن بە شوێنەوار و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و برینداركردنی هاوڵاتیان بەچەقۆ و،هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ، سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .

لەگەڵ ڕێزدا….

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی؛ سەرەڕای قەیرانی دارایی بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریییەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە لە عیراق و ناوچەكەدا ، دەشڵێت،”سەرەڕای قەیرانی دارایی حكومەت بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/24 پێشوازی لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق كردووە، ‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عیراق و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپایان تاووتوێ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ‎سوپاسی پشتگیری یەكێتی ئەوروپای كردووە، لە هەرێمی كوردستان و جەختیشی لەوە كردوە، كە هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگیی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەكەدا .

باسی لەوەشكردووە، كە سەرەڕای قەیرانی دارایی بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی، لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێم.

هاوكات ‎باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی كوردستان نموونەیەكی سەركەوتوو و گەشەسەندووە لە عیراق و یەكێتی ئەوروپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەوروپایی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی سامانەسروشتییەكان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم ڕەتدەكاتەوە و دەشڵێت،”دامەزراوەی دیلۆیت وردبینیان بۆ دەكات وئەوانیش بۆ رای گشتی دەيخەنەڕوو”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی كرودستان ڕەتدەكەینەوە، ئەم جۆرە پڕوپاگەندانە بێ بنەما و بێ بەڵگەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ژمارەكانی تایبەت بە هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن دامەزراوەی دیلۆیت وردبینیان بۆ دەكرێت و بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو بۆیە راستتر ئەوەیە، كە دەسەڵاتی فیدراڵی هەمان ڕێكاری حكومەتی هەرێم بگرێتەبەر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وردبینی و بڵاوكردنەوەی رێژەی بەرهەمێنانی نەوت، لەلایەن دامەزراوەی دیلۆیت ەوە لە پێناو شەفافیەت و بەپرسیارێتی زیاترە لە كەرتی نەوت لەسەر ئاستی تەواوی عێراق دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان