ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆشداری سەرهەڵدانەوەی داعش دەدرێت
حەسەن شێخانی: دەسەڵاتدارە سەبازییەكەی كەركوك، دۆخی خراپی كەركوك دەشارنەوە

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت،پێویستە سەركردایەتی كورد جگە لە مووچە و بوودجە خەمی ناوچە كێشەلەسەرەكانیش هەبێت و لەگەڵ كازمی گفتوگۆیان لەبارەوە بكات.

حەسەن شێخانی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای هاتنی پەتای كۆرۆنا و قەیرانی ئابووری جیهانی بۆ ناوچەكە و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەوە لە دۆخی سیاسی عیراق مەترسی بۆ ناوچەكە دروست كردووە.

وتیشی”كەمتەرخەمی هێزە عیراقییەكان هۆكارە بۆ ناسەقامگیری ناوچەكە بەتایبەت كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان، چونكە مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و چەندین كێشەی تر لە ئارادایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، قۆستنەوەی ئەم ئاڵۆزییە لەلایەن دەسەڵاتدارە سەبازییەكەی كەركوكەوە، بەشێوەیەك بەمەبەست دەیانەوێت ئەو ئاماژانە بشارنەوە كەزانیارییەكان ئەوە دەسەلمێنن كەدۆخی كەركوك زۆر خراپە.

ڕوونیشیكردەوە، لە كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان بەڕاشكاوانە ئاماژەمان بەوە داوە كە لەشاری كەركوك، وەك زانیاری لامانە ئەگەری ئەوە هەیە لەكتوپڕێكدا دۆخی ناوچەكە زۆر خراپ تێكبچێت، چونكە ئەزموونمان لەگەڵ سوپای عیراقدا هەیە، بەڕاستی بێ متمانەیی تەواومان هەیە بە سوپای عیراق، چونكە لەساڵەكانی ١٩٩١، ٢٠٠٤، ٢٠١٤ سەنگەرەكانیان چۆڵكردو بەدشداشەو نەعلەوە خەڵكەكەیان تەسلیم بە قەدەرێكی ناخۆش كرد وەك ئەوەی ڕوویدا لە پارێزگاكانی موسڵ و سەلاحەدین و ناوچەكانی ئەنبار بە هەزارەها هاووڵاتی بێتاوان كرانە ئامانج و نزیكەی ملیۆن و نیوێك ئاوارەی كوردستان بوون.

ناوبراو داوای لە سەركردایەتی كورد و لایانە كوردستانییەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، جگە لە دۆسییەكانی نەوت بودجەو مووچەو شایستە داراییەكانی پێشمەرگە دەبێت كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان بەشێكی گرنگ و هەستیار بن لەوتوێژەكانی هەولێر و كابینەكەی موستەفا كازمی.

پێشنیاز دەكەین كە لەچەندین كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكانی كەركوك باسمان كردووە دەبێت ژورێكی ئۆپراسیۆن دروست بكرێت لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەڕلەمان و كابینەكی مەسرور بارزانی بۆ سەرپەرشتی دۆخی كەركوك و ناوچەكانی دوزخورماتوو و ناوچەكانی دیكە كە ڕۆژانە كاری پشێوی تێدا دەكرێت و پێشمەرگە لەئەوپەری ئامادەباشیدا بێت بۆ هەر ئەگەرێك، وە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بڕیارە بدات كەوا لەدوای ١٦ ئۆكتۆبەرەوە هەموو ئەو گۆڕانكارییانەی كراون لە لێسەندنەوەی پۆستەكانی فەرمانگاكان لە پێكهاتەی كورد كەزۆرینەی شارەكەیە هیچ مایەی قەبوڵ نیە و دەبێت ئەم تەعریبە ڕابگیریت كە بەناو بنەمای ٣٢ بە ٣٢ كاری پێدەكرێت و هەر لایەنێكی كوردی بەمە ڕازیە یان نوێنەریان لەگەڵ عەرەب و توركمان ئەو كارە دەكەن هەڵەیەكی گەورە دەكەن، چونكە ئەو بنەمایە دەبێتە عورفێك و نەریتێك هیچ مانایەك بۆ زۆرینەو كەمینەو هەڵبژاردن ناهێڵیتەوە .

ئابوری

بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری دژ بە ئەنقەرە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناكۆكییەكانی عیراق و توركیا لەسەر كێشەی ئاو بەردەوامە و بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری لە دژی ئەنقەرە دەكات.

مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ڕایگەیاند، توركیا بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر ڕووباری دیجلە، زیانی لە هەموو ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ عیراق داوە.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق وتیشی، بەكارهێنانی چەكی ئابووری لەلایەن عیراقەوە بەرامبەر توركیا دوور نییە.

بە وتەی مەهدی ڕەشید حەمدانی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوایكردووە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ توركیا بكرێت لەسەر كێشەی ئاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ ژنێكی بە ڕەگەز عیراقی كردە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگان

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی لەسەر كاندیدێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی نیشانداوە كە ببێت بە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگانی ئەمریكا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دادوەرێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید كرد و ئەنجومەنی پیرانیش ڕەزامەندی لەسەر كاندیدكردنی نیشاندا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی دا لەسەر كاندیدكردنی هالە جەربووع دادوەری بازنەی ئۆكڵاند لە ویلایەتی میشیگان، بۆ بوونی بە دادوەری فیدراڵی نیشانداوە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە كاندید كرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هالە جەربووع بە منداڵی لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لە ئەمریكا كردووە، بەمەش دەبێتە یەكەم هاووڵاتیی كلدانی ئەمریكی وەك دادوەری فیدراڵی كاندید بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

66 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركرا
عیراق و هەرێم، 2735 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2735 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 2225 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2735 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2225 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی كەربەلا لە پلەی دووەمدایە كە 300 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 183 حاڵەت، مەدینە توب: 66 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 572 حاڵەت، بەسرە: 232 حاڵەت، نەجەف: 127 حاڵەت، سلێمانی: 50 حاڵەت، هەولێر: 207 حاڵەت، كەركوك: 65 حاڵەت، دهۆك: 77 حاڵەت، كەربەلا: 300 حاڵەت، واست: 52 حاڵەت، دیالە: 99 حاڵەت، میسان: 87 حاڵەت، زیقار: 59 حاڵەت، ئەنبار: 75 حاڵەت، بابل: 159 حاڵەت، سەڵاحەدین: 17 حاڵەت، نەینەوا: 132 حاڵەت، دیوانیە: 105 حاڵەت، موسەننا: 71 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 66 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 131886 كەس و لەو ژمارەیەش 4934 كەس گیانیانلەدەستداوە و 94111 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 32841 كەسن كە 514 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان