ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پۆتن لە كوێیە؟!

خەڵك-لوقمان غەفوور

 

هەمیشە مانگی ئادار مانگێكی گرنگە بۆ كارەكانی ئەلكسێندرا جیراسیمۆفا- ٤٠ ساڵ، كە وانەكانی لەشجوانی لە ڕێگەی سەنتەری فیتمۆس و بەرنامەی تایبەتەوە پێشكەش بە سەرتاسەری ڕوسیا دەكات. خەڵكی لەدوای زستانێكی دوور و درێژ دەیانەوێت كەمێك جەستەیان ڕێك بێت.

بەڵام بەدرێژایی مانگی ئادار بەتەواوی كۆمپانیاكەی جیراسیمۆفا داخرا و هەر ٣٠ كارمەندەكەی ناردە ماڵەوە وەك ئەو ملیۆنەها خەڵكەی ڕوس كە لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتینە كردووە لە بەرامبەرخۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس كە تا كۆتایی مانگی ئادار ڕوسیا كەیسەكانی بەپەنجەی دەست دەبژێردرا.

گۆڤاری تایم لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژی ٢٦ نیسان باس لەوە دەكات كە لەگەڵ دابەزینی داهاتەكانی بەڕێژەی ٧٠٪، جیراسیمۆفا دەڵێت:”هەر٣٠ كارمەندەكەم ناردەوە ماڵەوە، هیچ مووچەیەكیشیان نییە”.

بە پێچەوانەی ئەوروپا و ئەمریكا، ڕوسیا پاڵپشتێكی دارایی ئەوتۆی كۆمپانیا و بزنس نەكردووە كە بەهۆی قەیرانەكەوە زیانیان بەركەوتووە. جیراسیمۆفا دەڵێت: “٤٥ ڕۆژە كۆمپانیاكان داخراون، سێ مانگ وابێت نازانم دواتر بزنسم ئەبێتەوە یان نا”.

ڕوسیا بە پێچەوانەی وڵاتانی ترەوە كێرڤی تووشبوون و مردن هێدی هێدی سەردەكەوێت. یەكەم حاڵەتیش ناوخۆی بوو، چونكە لە مانگی شوبات تەواوی خەڵكانی چین-ی دەستگیركردو ڕەوانەی وڵاتەكەی كردەوە و سنووریشی دەخست. لە ١٥ ی ئاداریشەوە هیچ ڕوسییەك نەماوە نەگەڕابێتەوە.

ڕۆژی ٢٧ ی نیسان كۆرۆنا ڤایرۆس چووە خاڵی وەرچەرخانەوە، چونكە ژمارەی كەیسەكانی ڕوسیا پێش وڵاتی (چین) كەوت و بوو بە ٨٧ هەزار و ١٤٧ تووشبوو. مردنیش بەرزبووەوە بۆ ٧٩٤ كەس. زۆربەی كەیسەكانیش لە مۆسكۆ- ن كە سەنتەری بازرگانی و گواستنەوە سەرەكی وڵاتە. كۆی گشتی ٨٤ ناوچەی ڕوسیا زیانمەندە.

كۆمپانیا بچوك و ناوەندەكان لە ڕوسیا كە ٤٢٪ی ئابوری ڕوسیا دابیندەكەن، حكومەتیان لە ئیفلاسبوونی بە كۆمەڵ ئاگاداركردووەتەوە، ڕۆژی ٢٤ی نیسان ٣٠٠ هەزار ئیمزا كۆكراوەتەوە و گەیەندراوە بە حكومەت.

هەروەها بە پێی ئار تی ڕوسیا لە شاری ڤلادیكافكاز لە باشور ڕۆژی ٢٠ ی ئەپڕڵ خۆپیشاندانێكی جەماوەری دوو هەزار كەسی ڕوویداوە و بە زەبری پۆلیس بڵاوەی پێكراوە و ١٠ یان كەس دەسگیركراوە. یەكێك لە خۆپیشاندەران دەڵێت: “٦٠ ڕۆژە مووچەم وەرنەگرتووە”.

فلادیمیر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا دوای ئەوەی مۆسكۆ-ی جێهێشتووە و لە شوێنێكی تر نیشتەجێیە تا ئێستا ٤ وتاری داوە و تەنیا باسی كۆرۆنا ڤایرۆسی كردووە، بێئەوەی ئاماژە بدات بە ئابوری كرێكاران و فەرمانبەرانی وڵاتەكەی.
ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست نوسیویەتی:”سیرجی سۆبیانین سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ و میخایل میشستین سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا كە كەسێكی نەناسراو لە مانگی جێنیوەری ٢٠٢٠ لەناكاو پۆتن دایمەزراند، مۆسكۆیان جێهێشتووە”.

نیكۆلای بیترۆف ، توێژەری سەنتەری توێژینەوەی تشاتام هاوس لە لەندەن، بە زە نیویۆرك تایمز-ی وتووە:”پۆتن ئامادەگی نەكردووە بۆ پەتاكە، بۆیە تا ئێستا دیار نییە چی ئەكات بۆ ئابوری وڵاتەكەی”.

ڕۆژنامەی تایم ئاماژەیداوە كە دۆخی ڕوسیا تەواو ئاشكرایە، بەهۆی داڕمانی نرخی نەوت و گازی سروشتی، ئاستی بژێوی تێكچووە، لەچوار بەش، سێ بەشی داهاتی ڕوسیا لەسەر وزەیە، بۆیە پێشبینی ئەكرێت خراپترین قەیران ڕوو لە ڕوسیا بكات. بەپێی گۆڤارەكە ڕێژەی بێكاری بۆ ١٥٪ بەرزبۆتەوە و ٨ ملیۆن كەس بێكار بووە.

ئەوەی سەرۆكی ڕوسیا كردوویەتی تەنیا یەك شت بووە، ڕۆژی ١٥ ی نیسان پلانی پاڵپشتی كۆمپانیا گەورەكانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە كە پێدانی قەرز بووە بە كرێكارەكان بەبێ سوود ئەویش١٢ هەزار و ١٣٠ ڕۆبل (١٦٠ دۆلار) بۆ هەر فەرمانبەرێك بۆ مانگی نیسان و ئایار، بەڵام ئەمە ڕوسیا ڕزگار ناكات.

بەپێی لالیكسی كۆدرین سەرۆكی ژووری وردبینی ڕوسیا كە بۆ پێگەی ئار بی سی -ی ڕوسی دواوە، حكومەت پێویستە ٧٪ی كۆی داهاتی ناوخۆ دابینبكات ئینجا ئابوری ڕوسیا ڕزگاری دەبێت كە ئەویش نزیك ١٦٥ ملیار دۆلار دەكات.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان