ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

زیادكردنی باج و گومرگی لەبەردەمدایە
“بەم دۆخەی ئێستاوە عیراق مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دابین ناكرێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، تەنیا كورتهێنانی دارایی لە مووچەدا دەگاتە 34 ترلیۆن دینار گەر نرخی نەوت بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، باس لە نرخی فرۆشتنی نەوتی عیراقیش دەكات لەئێستادا.

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بۆ سێ‌ ڕۆژ دەچێت نەوتی عیراقی كڕیاری نییە، وێڕای ئەوەی عیراق قسەی لەگەڵ كۆمپانیا هیندییەكان كردووە بەهۆی زۆربوونی خستنەڕووی نەوت و ڕاوەستانی زۆربەی ئابورییەكان لە جیهان”.

بە وتەی جبوری”نەوتی عیراقی لەئێستادا بە 15 بۆ 18 دۆلار دەفرۆشرێت، لەكاتێكدا عیراق پێویستە 7.2 ترلیۆن دينار تەنیا بۆ خەرجییە پێویستەكانی وەك مووچە و كڕینی كارەبا و خەرجییەكانی تر دابین بكات”، ئاماژەی بە داهاتی مانگانەی ئێستای عیراقیش دەكات كە دەگاتە 1.3 ترلیۆن دینار.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق پێیوایە”ئەو چارەسەرانەی بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران پێنشاركراون، خۆیان لە زیاكردنی باج و گومرگدا دەبیننەوە، وەزیری داراییش سەرپش كراوە قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بكات، وێڕای ئەمانەش گەندەڵی لە گومرگەكاندا ساڵانە دەگاتە 8 ملیار دۆلار”.َ

بە بۆچوونی هەیسەم جبوری”قورسە بودجەی ساڵی 2020 پەسەند بكرێت، بۆیە باشترە كار لەسەر بودجەی مانگانە بكرێت و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت”.

هەروەها ئاماژە بە پێشنیارێكی تر دەكات  كە فرۆشتنی نەوتە هەرزانەكەیە  بە هاووڵاتیان و بڕەكەی ملیۆنێك بەرمیلە، تا دواتر بە حكومەت بفرۆشرێتەوە كە دۆخەكە ڕوو لە باشبوون دەكات.

جبوری باس لە بڕیارەكانی حكومەتەكەی عەبدولمەهدیش دەكات كە “بوونە مایەی زیادكردنی مووچە لە 40 ترلیۆن دینارەوە بۆ 52 ترلیۆن دینار، لەگەڵ ئەمەشدا مووچەی پلە تایبەتەكان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان 2 لە هەزاری بودجەی دارایی پێكناهێنێت”.

سەبارەت بە قەرزەكانی سەر عیراقیش، هەیسەم جبوری دەڵێت”قەرزەكانی سەر عیراق دەگەنە 67 ملیار دۆلار كە دابەشبوون بەسەر 27 ملیار قەرزی دەرەكی و 40 ملیار قەرزی ناوخۆیی كە زۆربەیان لە بانكە حكومییەكان و بانكی ناوەندی وەرگیراون”.

 

 

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان