ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئەگەر ئەنجامەکانی خولی ئیتاڵیا هەڵبوەشێنرێتەوە چ یانەیەک زەرەرمەند دەبێت؟

خەڵک سپۆرت

چی ڕوودەدات ئەگەر یانەکانی ئیتاڵیا بەهۆی بەردەوامی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانن چالاکییەکانی ئەم وەرزە دەستپێبکەنەوە؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زۆرینەی هەوادارانی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەخۆیانی دەکەن.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، ئەگەر ڕووبدات یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئەنجامەکانی ئەم وەرزە هەڵبوەشێنێتەوە، چەند پێوەرێک لە یاسا کارپێکراوەکانی یەکێتیەکە بوونی هەیە دەکرێت کاریان پێبکرێت.

یەکەم پێوەر بریتییە لە هەژمارکردنی ڕیزبەندی خولی ناوخۆی ئیتاڵیا تا کاتی ڕاگرتنی چالاکییەکان، بەم شێوەیەش یانەکانی یوڤانتۆس و لازیۆ و تۆرینۆ لەپلەکانی یەکەم تا سێیەمدا دەبن و گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستدەهێنن.

هەروەها یانەکانی ڕۆما و ناپۆلی خاوەنی پلەکانی پێنجەم و شەشەم گەیشتن بە خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ”ی ٢٠٢٠/٢٠٢١ دەستەبەردەکەن.

پێوەری دووەم بریتییە لە هەژمارکردنی ئەنجامەکان تا گەڕی (٢٥)ی کالچیۆ، ئەگەر ئەم پێوەرەش بەکاربخرێت پلەکانی یەکەم تا شەشەم هاوشێوەی پێوەری یەکەم دەمێننەوە.

بەلام لێرەدا ئەگەری سەرکەوتنی یانەی ئەی سی میلان بۆ خولە ئەوروپییەکان دێتە ئاراوە کە دەکرێت لە پلەی حەوتدا جێگیرببێت، مەگەر یانەکانی ڤیرۆنا یاخود ئەو یانانەی بەجیاوازی خاڵێک کەوتوونەتە دوای میلان و هێشتا یاریی دواخراویان هەیە پێگەکەی لێوەربگرنەوە.

جیهانی

گۆڵچی پێشووی ئینگلتەرا؛ مارادۆنا لەسەر حسابی ئێمە مێژووی نووسیەوە

خەڵک – وەرزش

 

پیتەر شیلتۆن گۆڵچی پێشووی ئینگلتەرا دەڵێت؛ مارادۆنا لەسەر حسابی ئێمە مێژووی خۆی نووسیوەو گەیشت بە بەدەستهێنانی جامی جیهانی 1986ی مەکسیک.

پیتەر شیلتۆن وتوویەتی؛ دیگۆ مارادۆنا هەوڵیدا ئەو دەستە بشارێتەوە کە بووە هۆی گۆڵی بەناوبانگی ” دەستی خودا ” کە یارمەتیدەر بوو بۆ دەرکردنی ئینگلتەرا لە مۆندیالی 1986.

پیتەر شیلتۆن

مارادۆنا لە تەمەنی 60 ساڵیدا پاش کەمتر لە مانگێک لەساڵیادی لە دایکبوونی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەشاری بۆینس ئایرس لە ماڵەکەی خۆیدا بە جەڵتەی دڵ، گیانی لەدەستدا.

 

گۆڵەکەی مارادۆنا هۆکار بوو بۆ بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بە ئەنجامی  2 – 1 بەسەر ئینگلتەرادا ، کاتێک لەسەرو شیلتۆنەوە دەستی بۆ تۆپەکە برد، گۆڵەکە بەو جۆرە لەو کاتەوە هاندەرانی ئینگلتەرای توڕە کرد و گۆڵچیش هەرگیز لەمارادۆنا خۆش نەبوو، سەرەڕای ئەوەی دانی بەوەدا نا کە مارادۆنا یەکێک بوو لە مەزنەکانی نێو یارییەکە .

 

شیلتۆن ڕایگەیاند؛ مارادۆنا  زۆر زیرەک بوو چونکە سەری بەهەمان ئاراستەی دەستی خۆی جوڵاند دەیزانی چی دەکات من پێشبینیم نەدەکرد وا بکات، بەڵام کردی و بەو گۆڵە چووە مێژووەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەفسانەکانی بەرازیل؛ مارادۆنا ئیلهام بەخشی کاروانی وەرزشییمان بوو

خەڵک – وەرزش

سیانە بەهێزەکەی هەڵبژاردەی پێشووی بەرازیل، رۆناڵدۆ، ریڤاڵدۆ، رۆناڵدینهۆ، هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی مارادۆنای ئەرجەنتینی دەردەبڕن و دەڵێن ئیلهام بەخشی کاروانی وەرزشیمان بووە.

 

ڕۆناڵدینهۆ گاوچۆ ، ستایشی ئەفسانەی ئەرجەنتینی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا دەکات و  بە ” بلیمەت ” ناوی دەبات و دەڵێت ئیلهام بەخشی کاروانی وەرزشییم بووە.

 

ڕۆناڵدینهۆ لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیوویەتی؛ ” سەرەخۆشییم بۆ خێزان و هەموو ئەوانەی ئەم بلیمەتەیان خۆش دەوێت، هاوڕێیەکەم، خاوەنی ژمارە 10، سوپاس بۆ هەموو ئەو ساتانەی رێکەوت بوون کە لەگەڵ تۆ بم، جا چ یاریکردن بوو بێت یان ئێوارە خوان.

 

رۆناڵدینهۆ وتویەتی؛ مارادۆنا بەدرێژایی ماوەی یاریکردنی ئیلهام بەخش بوو بۆی، بە جادووگەر ناوی دەبات و دەنوسێت خۆشم دەوێی. جادووگەرە نەمرەکە.

 

لای خۆیەوە ڕۆناڵدۆی دیاردە هێرشبەری پێشووی بەرازیل و سەرۆکی ئێستای یانەی ڤالادۆلید ڕایگەیاندووە ” توشی شۆک بووم ” بەهەواڵی مردنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەڵام جەختی کردەوە کە سوپاسگوزاری ئەوەن چەند جارێک لەژیانیدا لەگەڵی هاوبەش بووە ویەکیان بینیوە و لا یارییە دۆستانەکاندا هاوشانی بووە.

 

رۆناڵدۆ وتوویەتی؛ تۆپی پێ یەکێک لە گەورەترین هێماکانی لەدەستدا هاوڕێیەکی گەورەم لەدەستدا کە بەهرەکەی لە منداڵییەوە ئیلهام بوو بۆم”.

 

هاوکات، ڕیڤاڵدۆی بەرازیلیش دەڵیت؛ مارادۆنا ” دیاردەیەکی بێ هاوتای ناو گۆڕەپانەکان بوو”.

 

ڕیڤاڵدۆ وتی”خۆشەویستییەکی گەورە و شانازییەکی هاوبەش لەنێوانماندا هەبوو کە هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە ئەو کارەکتەرێکی سەرسوڕهێنەر بوو لە تۆپی پێدا لە خوای گەورە داواکارم خۆڕاگری بە دڵی کەسوکار و هاندەرانی تۆپی پێ و گەلی ئەرجەنتین رەوا ببینێ”.

 

مارادۆنا،ڕۆژی چوارشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بۆینس ئایرس لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای 150 خولەک وەرزشکردن دەکات

خەڵک – وەرزش

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لە گەنجاون و تازە پێگەیشتووان دەکات لە هەفتەیەکدا لایەنی کەم 150 خولەک چالاکی وەرزشی بۆ باشی جەستەیان ئەنجام بدەن.

لە یەکەم ڕێنماییدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بۆ یەکەمجار رێکخراوی تەندروستی جییانی داوا لە تازە پیگەیشتووان دەکات بە لایەنی کەمەوە لەهەفتەیەکدا 150 خولەک لە کاتیان تەرخان بکەن بۆ چالاکی جەستەیی، کە بۆ تەندروستی دەروونی و پاراستنی یادگەو بەهێزی بەرگرییان لە سەروەختی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرنگ و پڕ بایەخە.

 

ڕێکخراوەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە، کە منداڵان و نەوجەوانان بە ڕێژەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا وەرزش بکەن و کات لەبەردەم شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا کەم بکەنەوە .

 

لە ئێستادا رێکخراوەکە کەمپەینی “هەموو جووڵەیەک گرنگە” ی دەستپێکردووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی بەر لە نەخۆشی بگرن و تەمەنیان زیاتر بێت پێویستە خەڵکی لەهەموو تەمەنێک قەرەبووی چالاکییە جەستەییە ناچالاکەکەیان بکەنەوە .

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە بەتەمەنەکاندا لە چوار کەس، یەک کەس و لە پێنج هەرزەکاریش چوار یان بە پێی پێویست چالاکی جەستەیی ئەنجام نادەن، کە بریتین لە ڕۆیشتن بە پێی و پاسکیل سواری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، زیادبوونی چالاکی جەستەیی نەک تەنیا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە، بەڵکو نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و یادەوەری باشتر دەکات و مرۆڤ لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان