ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای بوونی فشارێكی زۆری موسڵمانان و مامۆستایانی ئایینی و ڕاگەیاندنی (هاشتاگ)ێك بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە شارۆچكە و چارەدێیەكانی سنووری سلێمانی دەرگای مزگەوتەكان كرانەوە و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە 2ی ئایارەوە لەناو شاری سلێمانی دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زۆرێك لە وڵاتان و بەتایبەتیش وڵاتانی دراوسێی هەرێم، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە پەروەردە و خوێندنی باڵا و كافتریا و خواردنگە و بازاڕ و مزگەوتەكان، ئەوەش بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان و دوورخستنەوەیان لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە.

لە ئێستادا بەشێكی زۆری مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان هەستاون بە ڕاگەیاندنی هاشتاگی (#بەڵێ_بۆ_كردنەوەی_مزگەوتەكان) و لای خۆشیەوە، مامۆستا ئەحمەد قامیشی دەڵێت: “پێویستە دەرگای مزگەوتەكان بۆ ڕەمەزان بكرێتەوە، بەڵام لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی تەندروستیدا”.

هاوكات، مامۆستا موسلم مەلا ساڵح، وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی كەسنەزان لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان مەسەلەی بەڵێ و نەخێر نیە، چونكە هەموومان بەپەرۆشین و دەم بە دوعاین و تامەزرۆی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكانین.

لای خۆشیەوە، فەرەیدوون غەریب، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بە (رووداو)ی ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی فشارێكی زۆریان لەسەرە، بەڵام “لەناو شاری سلێمانی تا ئێستا دەرگەی هیچ مزگەوتێك نەكراوەتەوە، بەڵام دەكرێت بڵێین 20%ـی مزگەوتەكانی شارۆچكە و شارەدێیەكانی ناحییەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی كراونەتەوە.

وتیشی، “بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان فشارێكی زۆریان لەسەرە، فشار لەسەر مامۆستایانی ئایینیش زۆرە، هەر بۆیە 2-5-2020 دەرگەی مزگەوتەكان دەكەینەوە، ئەوەش مانای ئەوە نییە كۆرۆنا كۆتایی دێت، دەكرێت ژیان بە بوونی كۆرۆناشەوە بەردەوامبێت”.

لە سنووری پارێزگای سلێمانیشدا نزیكەی هەزار و 700 مزگەوت هەن، كە لە دوایین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی ئاساییكردنەوەی ژیان لە هەرێمی كوردستان، ئەو شوێنانەی كرانەوە مزگەوتەكانی نەگرتەوە. دوێنێ هەینیش بەشێك لە نوێژخوێنان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە دەرەوەی چەند مزگەوتێك نوێژی هەینییان كرد و شەوی ڕابردووش لە بەردەمی چەند مزگەوتێك نوێژی تەراویح ئەنجام درا.

کوردستان

وتەبێژی پارتی كاتی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا كۆنگرە دەبەستین، چونكە دواكەوتووین لە كۆنگرە و دەشڵێت: “پارتی لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە”.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كۆنگرەی داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لێوە كراوە، بڕیاریشی لەسەر دراوە، چونكە كاتی هاتووە، ئێمە دواكەوتووین لە كۆنگرە، بەڵام بارودۆخی سیاسی و سەربازی تەحكومی كردووە، كە نەتوانراوە كۆنگرەكە ئەنجام بدەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبایە ئێستا كۆنگرە كۆتاییشی پێهاتبوو، لەم دۆخەدا بەستنی كۆنگرە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێستاش ئەو لێژنەی دامەزراوە بۆ دراسەكردنی كۆنگرە، ئەو بابەتانەی چ لە پەیڕەو و پرۆگرام، دراسەی ئەو بابەتانە دەكرێت، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، كەی ئەم پەتایە ڕێگەی پێداین، ئەو كات بە دڵنیایەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان لەناو پارتی وتەبێژی ئەو حزبە ڕایگەیاند، لە هەر كۆنگرەیەك هەندێك گۆڕانكاری دەكات، لە دوای كۆنگرەش بە هەمان شێوە گۆڕانكاری دەكات، بە بەردەوامیش لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە، ئەو بەرنامەیە هەبووە، كەی پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەرەتەپە، داعش دووبرا لەدوای مانگێك لە ڕفاندییان ئازاد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە ، ئازادكردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت كە پێشتر لە گوندێكی سەر بە ناحیەكە لەیەن گروپە چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعشەوە ڕفێنرابوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەسفی تەمیمی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە كە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگەی دیالەیە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دوو برا كە نزیكى مانگێكە لە گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە ڕفێنرابوون، ئەمڕۆ ئازادكران”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە”چۆنیەتی ئازادكردنیان نازانێت كە ئایا بە پارە بووە یان نا، بەڵام لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن لەبارەی وردەكاریی ڕفاندن و شوێنی شاردنەوەیان لەماوەی چەند هەفتەی ڕابروو”.

لە كۆتایی مانگی ئابى ڕابردوو، گروپە چەكدارەكانی داعش هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە دەوروبەری گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە و دوو برایان لە گوندەكە ڕفاندن و كەسێكی ترییان برینداركرد، هەرچەندە لەو دەمەوە پرۆسەكانی گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوام بوو، بەڵام تا كاتی ئازادكردنیان چارەنوسیان نەزانرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیرە كوردەكەی عیراق بڕیارێك لەبارەی كەركوكەوە دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای داواكاری پەڕلەمانتارانی كورد لە پشكی كەركوك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی زەوی و زار لە كەركوك، وەزارەتی داد بڕیاریدا ئەو بڕیارانەی، كە پەیوەندیان بەزەوی و زارە كشتوكاڵییەكانەوە هەیە ڕابگرێت تاوەكو لیژنەی وزاری و ئەنجوومەنی وەزیران یەكلایی دەكاتەوە.

لە ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردوو پەڕلەمانتارانی كەركوكی یەكێتی و شاندێكی حزبی ڕێكخستنی حەمرین و سنووری دووزخورماتووی ئەو حزبە سەردانی سەرۆك كۆمار و وەزیری داد و كشتوكاڵیان كرد سەبارەت بە كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان و دواتریش لە 19ی مانگدا لە باڵەخانەی پەڕلەمان بانگھێشتی ھەریەكە لە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و پەروەردەی كەركوك كرا بۆ قسەكردن سەبارەت بەمەلەفی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان و دۆخی ئەمنی و دۆخی تەندروستی پارێزگای كەركوك.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەو كۆبوونەوەیەی 19-8-2020ی پەڕلەمان، دوو لیژنەی حكومی پێكھێنراوە یەكەمیان لیژنەیەكی وەزارییە بەسەرپەرشتی حاكم سالار، وەزیری داد كە كاریان بریتییە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، لەلایەن نوێنەرانیشەوە پێشنیار و ڕاسپاردەكانیان پێ دەگات. لیژنەی دووەمیشیان بۆ دروستكردنی ھاوسەنگییە لە دابەشكردنی پۆستەكانی نێو دامودەزگاكان لەنێوان پێكھاتەكانی شاری كەركوك.

لای خۆشیەوە، ڕێبوار تەها، پەڕلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا لە پشكی كەركوك ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی، كە پەیوەندیان بەزەوی و زارە كشتوكاڵییەكانـ(عقود الزراعی)ـەوە ھەیە تا ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی وزاری بڕیار لەچارەنووسیان دەدات.

دەشڵێت: “لێرەوە سوپاسی حاكم سالار عەبدولستار، وەزیری داد دەكەین بۆ ھەماھەنگی و ھەوڵە بەردەوامەكانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان