ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر دواكەوتنی مووچە بێدەنگیان شكاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
نزیكەی 50 ڕۆژە دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و تا ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕانەگەیەنراوە و فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەش هۆشداری بە حكومەت دەدات و دەڵێت: “پێشمەرگە بە دۆخێكی خراپ و نالەباردا گوزەر دەكەن و گەیشتۆتە ڕادەیەك جێگای قبوڵكردن نەبێ”.

لیوا ئەیوب یوسف سەعید، فەرماندەی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای3و7ی هێزەكانی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەرێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی سیاسی و ئیداری.. وەك دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای3و7ی تایبەت بە فەرمی ئاگادارتان دەكەینەوە، كە بارودۆخی هێزەكانی پێشمەرگە ناسەقامگیرە و بە دۆخێكی خراپ و نالەباردا گوزەر دەكەن و گەیشتۆتە ڕاددەیەك كە جێگای قبوڵكردن نەبێ”.

ڕاشیگەیاندوە، “پێشمەرگە پارێزەری ئاشتی و ئارامییە و بە خوێنی گەش و ئاڵی خۆیان ئەم نیشتیمانەیان لە دەستی داگیركەران و دوژمنانیان پاراستوە و قوربانی گەورەیان داوە بۆ ئەم خاكە. لە ئێستاشدا بڕینی مووچە و قوتی هێزەكانی پێشمەرگە كە مافی ڕەوای خۆیانە و ئەبوایە جیاواز لە هەموو چینەكانی تری كۆمەڵگا خزمەت بە پێشمەرگە بكرایە و ژیانیان بۆ دابینبكرایە نەك مافەكانی خۆشیان لێ زەوتبكرێت.”

دەشڵێت: “پێشمەرگە نابێ و ناكرێ باجی هەڵە و سیاسەتی چەوت بدات، چونكە لە هەموو دۆخێكدا وەك هێزی پارێزەر و داكۆكیكار لە مەیداندابوین و بێ وچان خزمەتمان كردوە.”

لیوا ئەیوب ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی سیاسی و ئەو لایەنانەی لەم دۆخە بەرپرسیارن بە فەرمی نەیەنە سەر خەت و مووچەی پێشمەرگە لە نزیكترین كاتدا دابین نەكەن ئەوا ئێمە هەلوێستی جدییمان دەبێت، دڵنیاشتان دەكەینەوە كە لە تواناماندا هەیە ئەنجامی بدەین، هەروەها داوا لە هەمو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین بێ جیاوازی هەڵوێست وەرگرن و پشتیوانمان بن و بێنە سەر خەت لەسەر ئەم باسە ڕەوایە”.

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان