ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی گەرمیان لەبارەی تووشبووەكەی سنوورەكەیانەوە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: پاش ئەوەی ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەرمیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ڕاگەیاند، ئەوە بۆ هاووڵاتیان ڕووندەكەینەوە: ئەو هاووڵاتییە كە دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلارە، خوێندكاری خوێندنی باڵایە لە دەرەوەی وڵات، لە چوارچێوەی ئەو شاندە خوێندكارانە بوە كە حكومەتی عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە لە جیهان لە ڕێگەی فڕۆكەوە گەڕاندونیەتەوە.

تەندروستی گەرمیان ڕوونیشدەكاتەوە: لەكاتی گەڕانەوەیدا بۆ گەرمیان، لە خاڵی پشكنینی سنووری شارۆچكەی كفری پشكنینی سەرەتایی بۆ كراوە و پاشان ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی كفری و لەوێ لە قاوشی تایبەت دا داخڵكراوە و تێكەڵ بە هاووڵاتیان نەبووە، پاش وەرگرتنی نمونەی پشكنین دەرەنجامەكەی پۆزەتیڤ بووە، هەربۆیە بە ئەمبوڵانسی تایبەتی بۆ نەخۆشخانەی گشتی كەلار بۆ كۆرۆنا گوازراوەتەوە و لەوێ پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت و دەخرێتە ژێر چارەسەر و چاودێریی وردی پزیشكییەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

راگەیەنراوێك لە تەندروستی گەرمیانەوە

پاش ئەوەی ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی توشبونی هاوڵاتیەكی دانیشتوی گەرمیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگەیاند، ئەوە بۆ هاوڵاتیان روندەكەینەوە: ئەو هاوڵاتیە كە دانیشتوی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلارە، خوێندكاری خوێندنی باڵایە لە دەرەوەی وڵات، لە چوارچێوەی ئەو شاندە خوێندكارانە بوە كە حكومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە لە جیهان لە رێگەی فڕۆكەوە گەڕاندونیەتەوە. لەكاتی گەڕانەوەی دا بۆ گەرمیان، لە خاڵی پشكنینی سنوری قەزای كفری پشكنینی سەرەتایی بۆ كراوە و پاشان راستەوخۆ نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی كفری و لەوێ لە قاوشی تایبەت دا داخلكراوە و تێكەڵ بە هاوڵاتیان نەبوە، پاش وەرگرتنی نمونەی پشكنین دەرەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوە، هەربۆیە بە ئەمبوڵانسی تایبەتی بۆ نەخۆشخانەی گشتی كەلار بۆ كۆرۆنا گوازراوەتەوە و لەوێ پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت و دەخرێتە ژێر چارەسەر و چاودێریی وردی پزیشكیەوە.

جەخت دەكەینەوە لە كۆی 1872 نمونەی پشكنین كە لە هاوڵاتیانی سنوری گەرمیان تائێستا وەرگیراوە، هیچ حاڵەتێكی پۆزەتیڤ بونی نەبوە و دەرەنجامی پشكنینی هەمویان پاك بون، هاوكات پشكنینەكانیشمان بۆ دڵنیایی زیاتر لەو روەوە بەردەوام دەبێت.

هاوكات داواش لە هاوڵاتیان دەكەین كە پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزیی بن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان
24/4/2020

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان