ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لایەنە سیاسییەكانی ڕازیی نەكردووە
“مستەفا كازمی ڕووبەڕووی دۆخێكی زۆر دژوار بۆتەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عیراق، بەدووری دەزانێت دانیشتنی متمانە بەخشین بە حكومەتەكەی مستەفا كازمی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا سازبكرێت، و دەڵێت”سەرۆك وەزیرانی ڕاسێردراو بە دۆخێكی زۆر دژواردا تێدەپەڕێت”.

ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقون لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، تا ئێستا نەیتوانیوە زۆربەی هەرەزۆری فراكسیۆنە سیاسییەكان بە پرۆژەی حكومەتەكەی ڕازیی بكات، بۆیە دۆخی ئێستا مانای قۆناغێكی زۆر دژوار دەگەیەنێت بۆ ئەو”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە”دەستەواژەكانی ئێستا دووریدەخەنەوە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان بۆ بەخشینی متمانە بە حكومەتەكەی كازمی سازبكرێت”.

پێشتر ڕەعد حسێن پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون داوای لە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كردبوو، بەرنامەیەكی دیاریكراو و كورت پێشكەش بكات كە سێ‌ تەوەریی سەرەكی دەستپێكی كارەكانی لەخۆبگرێت، داواشی لە فراكسیۆنە سیاسییەكان كردبوو، بەشێوەیەكی بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكانی ئێستادا بكەن و چەند ناوێكی دیاریكراو بەسەر كازمیدا نەسەپێنن.

 

عێراق

لاوێكی عیراقی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا دەدۆزێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی، دۆزینەوەی كەلێنێك لە پێگەی ئەلیكترۆنی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەلایەن لاوێكی عیراقییەوە، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی عیراقییەوە بڵاوكرایەوە”موئمیل ئەحمەد شەكیر ئەندامی تیمەكەیان، توانی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا بدۆزێتەوە كە لێوەی هێرشبەر دەتوانێت فەرمان بە سێرڤەری ماڵپەڕەكە بكات و فۆڵدەرەكانی سیخوڕی هەڵبگرێت، وێڕای كۆنترۆڵكردنی دۆمینی لاوەكی پێگەكە Subdomain”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”شەكیر لەڕێی (هاككەر وەن) hackerone، زانیاریی لەبارەی كەلێنەكەوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناردووە، دواتر سوپاسیان كردووە و بەفەرمی دانیان بە بوونی كەلێنەكەدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕێگە بە عیراق دەدرێتەوە كارەبا لە ئێران بكڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان جارێكی تر عیراق لە سزاكانی سەر ئێران بەدەر دەكات و ڕێگەی پێدەدات بۆ ماوەی 60 ڕۆژی تر كارەبا لە ئێران بكڕێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، درێژكردنەوەی بەدەركردنی عیراق لەو سزایانە، ڕێگە بۆ بەغدا خۆشدەكات، تا ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە ئێران بۆ دەستخستنی وزە بگرێتەبەر.

ئەمریكا پێشتر مۆڵەتی 90 ڕۆژ و 120 ڕۆژی داوەتە عیراق، تا كارەبا لە ئێران بكڕێت، درێژكردنەوەی مۆڵەتی ئەمجارەش بە بۆچوونی عیراقییەكان كە ماوەیەكەی كەمترە، كاردانەوەی تەنگژەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بەهۆی هێرشەكانی ئەمدواییە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

پێشتر دێڤید هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی دانیشتنی گوێگرتن لە ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاندبوو، عیراق دەتوانێت لەماوەی 60 ڕۆژدا، لەڕووی دابینكردنی وزەوە، پشتبەستنی بە ئێران كەمبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

غالب محەمەد؛ كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان كۆتایی بەگرانی نرخی پەیوەندییەكان دەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەمرۆ پەڕلەمان بریارێكی گرنگی دا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان ئیتر كۆتایی بە قۆرخكاری كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەهێنرێت و ئەگەر بمێنێت تەنها بەنسبە دەبێت و كاری سیخوری بۆ حزبەكانیش نامێنێت .
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ 24 ی ئەیلول ی 2020 پەڕلەمان بریارێكی گرنگیدا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل) .

وتیشی،”بریارەكەی ئەمرۆ دوای بریاری دادگای كەرخ هات بە راگرتنی مۆڵەتی كۆمپانیا حزبییەكانی بواری مۆبایل، كە ئەمەهەنگاوێكی گرنگە بۆ دەرهێنانی بواری پەیوەندییەكان لە دەستی كۆمپانیا حزبییەكان و گێڕانەوەی بەشێك لە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت لەبری خەزێنەی حزب”.

ڕاشیگەیاند ، كاری ئەم كۆمپانیایە كۆنترۆڵی دەزگا سیخورییەكانی حزب بەسەر ئەم كۆمپانیا حزبیانەوە نامێنێ و دەوڵەت و پەڕلەمان دەتوانێت چاودێری كارەكانی بكات ، هەروەها ئیتر بۆ پەیوەندییەكان تەنها حكومەت بڕیار لەسەر نرخ دەدات.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بڕیارەكە جێ بەجێ بكرێت كۆمپانیاكانی ئێستای پەیوەندی كردن نامێنن گەر بشمێنن دەبێت بە شێوەی نسبە لەگەڵ ئەو كۆمپانیا حكومییە كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان