ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێكى عيراقى بۆ (خەڵك): دۆسێی پێكهێنانی حكومەت لەدەستی ئەم كەسانەدایە

خەڵك-ئیدریس جەبار
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی نەسر پێیوایە دۆسێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق لەدەستی سەرۆكەكانی فراكسیۆنەكاندایە و دەڵێت، لایەنەكان بەبێ‌ گوێدانە هەڵبژاردنی كەسانی لێوەشاوە، دەستبەرداریی پشكەكانیان نابن لە حكومەتدا.

مەها جەنابی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”بە بڕوای خۆم و بەدوور لەوەی گوزارشت لە ڕاوبۆچوونی فراكسیۆنەكەم بكەم، دۆسێی پێكهێنانی حكومەت لەئێستادا لەدەستی سەرۆكەكانی فراكسیۆنە سیاسییەكاندایە، دانوستانەكانیش لەنێوان ئەوان و سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراودا ئەنجام دەدرێت”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی نەسر:”وڵات لە سایەی تەنگژەی تەندروستی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و تەنگژەی ئابوری بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و تەنگژەی ئەمنی بەهۆی سەرهەڵدانەوەی گروپە چەكدارەكان، هەموو ئەمانە وادەخوازن پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی وڵات بێت و هەڵبژاردنەكان لەسەر بنەمای كارامەیی بن، هەرچەندە لە بنەڕەتدا پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی پێكهاتەكان و شایستەی هەڵبژاردن دامەزراوە”.

مەها جەنابی دەڵێت:”گەر ئێمە بمانەوێت وڵات لەم تەنگژە تەندروستی و ئابوری و ئەمنییە ڕزگاربكەین، پێویستە ئەو وەزیرانە هەڵببژێرین بۆ پێكهاتەی حكومەت كە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدابن، دواخستنی پێكهێنانی حكومەتيش لە بەرژەوەندی كەس نییە، نە لە بەرژەوەندی فراكسیۆنە سیاسییەكانە و نە لە بەرژوەوەندی گەل و نە لە بەرژوەندی وڵاتە، بۆیە پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكدا كە بتوانێت تەواوی بەرپرسیارێتییەكان لە ئەستۆبگرێت، هەر دواخستنێكیش بكرێت كەلێنە ئیتر لە هەر لایەكەوە بێت”.

لەپاش شكستخواردنی هەریەك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی، لە 9ی نیسانی 2020، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەز ڕاسپارد كە ئەركی زەمینەسازی دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وڵاتدا.

عێراق

وەزارەتی دارایی عیراق؛ هەرێم بە هەڵە وەڵامی وەزیری دارایی داوەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەسەر سوڕمانەوە بەیاننامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بینیوە و دەبووە گوێیان‌ لەدیدارە فەرمییەكەی وەزیری داراییان بگرتایە، نەك وەڵامی كۆپی تەزویری دیدارەكە بدەنەوە.

وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا وەڵامی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمیان دایەوە و ڕایگەیاندووە، بەسەر سوڕمانەوە سەیری ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، كە دەربارەی دیدارێكی وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ رۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز) ی لەندەنی.

ڕاشیگەیاندووە، دەبوو حكومەتی هەرێمی كوردستان گوێ‌ لەدیدارە فەرمییەكەی وەزیری دارایی عیراقیان بگرتایە نەك وەڵامی كۆپی تەزویری دیدارەكە بدەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ ئاماری توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4593 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4505 كەسیش چاكبوونەتەوە و 68 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 662 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4593 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 191 و هەولێر 250 و كەركوك 131 و دهۆك 265 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4505 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 194 و دهۆك 226 و كەركوك 111 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 68 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8867 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان