ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەکێتی: دەرگای کاسبی بکرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بچنەوە سەرکارەکانیان

خەڵک-ئارام سەردار

لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم وەک چۆن بەرپرسیارە لەتەندروستی هاوڵاتیان، بەرپرسیشە لە دابینکردنی بژێوی ژیانیان، داوا دەکەین دەرگای کاسبی بکرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بچنەوە سەرکارەکانیان.

د.ڕێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، قۆناغی یەکەم لەخۆپاراستن و ڕێگری کردن لەبڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا بەسەرکەوتووی تێپەڕیوە، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان جێگای دەستخۆشین لەوەی توانیان ئاسایش و تەندروستی هاوڵاتیان لەکارەساتێکی گەورە بپارێزن، هاوڵاتیانیش بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بژێوی ژیان و کاسبی خۆیان کردە قوربانی و پابەند بوون.

دەشڵێت، حکومەتی هەرێم وەک چۆن بەرپرسیارە لەتەندروستی هاوڵاتیان، بەرپرسیشە لە دابینکردنی بژێوی ژیانیان چونکە دەبینین لەدوای نزیکەی ٤۰ ڕۆژ هاوڵاتیان بەهۆی نەبوونی بژێوی ژیانیان ناڕەزایی دەردەبڕن و خۆپشاندان دەکەن بۆ کردنەوەی دووکان و بازاڕ و شوێنی کارەکانیان، چونکە کاسبکاران پێیان وتوین گەیشتوون بەقۆناغێکی مەترسیدار بەهۆی کۆبوونەوەی کرێ و بەسەرووچوونی کاڵاکانیان.

ڕێبوار ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەیامی هاوڵاتیان و کاسبکارانمان گەیاندۆتە بەرپرسان و بەلێژنەی باڵای بەرەنگاری کۆڕۆنا لەهەولێر وت کەوا پەلە بکەن لەدەرکردنی ڕێنمایی پێویست تاوەکو هاوڵاتیان بتوانن بچنەوە سەر کارەکانیان بژێوی خۆیان دابین بکەن. ئەوەشی خستەڕوو، پێمان باشە ئارامی شاری هەولێر بپارێزرێت وەک پایتەختی هەرێم، هاوڵاتیانش بچنەوە سەرکارەکانیان و دەرگای کاسبیان بۆ بکرێتەوە، چونکە هاوڵاتیانی هەولێر حەزناکەن دەست لەکەس پان بکەنەوە یان داوای هاوکاری لەکەس بکەن، دڵنیاشین بەرپرسانی ئیداری هەولێر لەئاستی ئەو بەرپرسیارەتیە دەبن وەک چۆن سەرکەوتوانە ئەو دۆخەیان تێپەڕکرد، بڕیاری پێویستیش لەسەر ئەمە دەدەن.

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو تەقەكەرێك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:”دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێك تەقەی لەماڵی دوو ھاووڵاتی كرد و دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستیپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:”ھاوكات دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبار و چەكێك لەجۆری كڵاشینكۆفدا كە تۆمەتبارەكە تەقەكانی پێكردبوو”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو:”لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لە دایكبووی ١٩٨١دانیشتووی شاری سلێمانی بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراوە و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 41 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 15 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 120 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 28 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 6 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی یەكێتی: هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەشداربن لە بوژاندنەوەی شنگال

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی شنگالدا بە پێویستی دەزانێت هێزە سیاسییەكانی كوردستان، شانبەشانی حكومەتی عیراق و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، بەشداری بكەن لە پڕۆسەی بوژاندنەوەی شنگال و گەڕاندنەوەی دانیشتووانە ڕەسەنەكەی بۆ زێدی باب و باپیرانیان.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: لە شەشەمین ساڵیادی كارەساتی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییان، بە خەمێكی قووڵەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانەی‌ دەرهەق بە گەلەكەمان كرا بەرز ڕادەگرین، پشوودرێژی و ورە و باوەڕ بە ئایندەیەكی گەشتر بۆ كەسوكاریان دەخوازین و داواكارین لایەنە پەیوەندارەكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی، حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان پەلە بكەن لە ناساندنی كارەساتی شەنگال وەك تاوانی جینۆساید و لەبەردەم دادگایەكی باڵادا، ڕێكخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی و تاوانبارەكانیان و ئەوانەش كە كەمتەرخەم و هۆكاربوون بۆ‌ ڕوودانی كارەساتەكە، بە سزا بگەیەنن.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشیخستووەتەڕوو: سەرباری گەورەیی كارەساتەكە و دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ڕۆژی ڕەشی ٣ی٨ی٢٠١٤، هێشتا برینی خوشك و برا ئێزدییەكانمان سارێژ نەبووە. دەیان هەزار خێزان داڕماون. هەزاران كچ و مناڵ و پیاوی ئێزدی بێ سەروشوێنن و دەیان هەزار پیر و بریندار لە ئاوارەیی كەمپەكاندا و دوور لە زێدی خۆیان، دوور لە ئازیزانیان، خراپترین ڕۆژگار دەگوزەرێنن. لە دۆخێكی وا تاڵدا، ئەركی هەموو لایەكمانە‌ دوور لە دروشمبازیی، سنوورێك بۆ ئەم دۆخە خراپەی ژیانی ئێزدییەكانی پاش جینۆساید دابنێین و پشتیوان بین لە ئاسایی كردنەوەی ژیانی خەڵك لە شنگال‌ و دوور لە ململانێ و بەرژەوەندیی تەسكی حزبی، ئێزدییان و ناسنامەی گەلی خۆمان و كولتوری پێكەوەژیان و فرەیی ئاینیی بپارێزێن.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونیشیدەكاتەوە، بە پێویستی دەزانین هێزە سیاسییەكانی كوردستان، شانبەشانی حكومەتی عیراق و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، بەشداری بكەن لە پڕۆسەی بوژاندنەوەی شنگال و گەڕاندنەوەی دانیشتووانە ڕەسەنەكەی بۆ زێدی باب و باپیریان. ئەركی حكومەت و لایەنە پەیوەندارەكانە بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی، دۆزینەوەی خوشك و برا ئێزدییە بێسەروشوێنەكراوەكان بكاتە كاری لەپێشینەی خۆی. ئەركی هەمووشمانە كە ئەو ڕۆژانە و شەهیدانی ئێزدی و شەهیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەیاد نەكەین و دڵنیاین كە قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگە و یەكڕیزیی خەڵكی كوردستان ڕێگەی نەدا پیلانی تری داعش لە قڕكردن و داگیركاریی بۆ سەر كوردستان سەربگرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كاتێكدا مەزڵومییەت و قوربانیدانی ئێزدییەكان بەوپەڕی بەرز دەنرخێنین، بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانیی تەواویان بۆ دووپات دەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین: خەباتی ئێمە لەپێناو پاراستن و بەدیهاتنی داوا ڕەواكانی ئەوان و ئامانجی تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان