ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا پێش چین كەوتەوە و بووە سێیەم ناوەندی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لە جیهاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

توركیا بووە سێیەم ناوەندی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ لە جیهاندا لە دوای‌ ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا و ژمارەی‌ تووشبووانی‌ ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی‌ بەرچاو بەرزبووەوە هاوكات پێش وڵاتی چینیش كەوتەوە.

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە 19/4/2020 بەرزبوونەوەی‌ ژمارەی‌ تووشبووانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لەو وڵاتە بۆ 86 هەزار و 306 حاڵەت ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی توركیا ئاشكراشیكرد: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، سێ ھەزار و 977 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە، ھاوكات 127 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەمەش، تائێستا دوو ھەزار و 17 كەس لە توركیا بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنایوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەك توركیا لە ڕووی‌ ژمارەی‌ تووشبووانی‌ ڤایرۆسەكە وڵاتی‌ چینی‌ تێپەڕاند كە تا ئێستا 82 هەزار و 735 تووشبووی‌ تێدا تۆمار كراوە.

لە ئێستادا توركیا لە ڕیزبەندی‌ حەوتەمی‌ وڵاتانی‌ جیهانە لە ڕووی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسەكە تیایدا لە دوای‌ ئەمریكا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیایە.

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان لە 12 ملیۆن كەسی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 46 هەزار و 785 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 97 هەزار و 84 كەس و 133 هەزار و 972 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 8ی‌ تەمووزی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یۆنان 26 كۆچبەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ
یۆنان 26 كۆچبەری گەڕاندەوە سنووری ئاوی توركیا كە ویستبوویان بە شێوەیەكی یاسایی بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا 26 كۆچبەریان لە كەناراوەكانی پارێزگای ئیزمیر ڕزگاركرد.

كۆچبەرەكان لەسەر دوو بەلەم بوون و ویستوویانە بەرەو ئەوروپا بچن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی یۆنان ڕێگرییان لێكرا و گەڕێندرانەوە بۆ سنووری دەریایی توركیا.

كۆچبەرەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی ئیزمیر كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان