مۆدریچ لەبارەی بۆندەكەی سعودیەوە بڕیار دەدات


ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ئاماژە بە دیدارێكی نێوان لۆكا مۆدریچی یاریزانی كرواتی و یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكەی ئاشكرا دەكات.

بەپێی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، “مۆدریچ بە ڕوونی بە پێرێزی وتووە كە ئامادەیە ئەم ئۆفەرە ڕەتبكاتەوە بۆ ئەوەی لە ڕیال مەدرید بمێنێتەوە”.

ڕۆژنامەكە نوسویەتی”پێرێز پێگەی مۆدریچ بەرز دەنرخێنێت و پێشنیاری بۆ كردووە، وەرزێكی تر لەگەڵ تیپی شاهانەدا بمێنێتەوە”.

مۆدریچ لەم وەرزەدا لە 44 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشداریی كردووە لە پاڵەوانێتییە جیاجیاكان و توانیویەتی 12 گۆل تۆمار بكات، تا ئێستاش توانای ئەوەی هەیە بە درێسی مێرینگێوە ئاستێكی بەرز بخاتەڕوو.

بۆندەكەی مۆدریچ لەگەڵ ڕیال مەدرید لە كۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.

مۆدریچ ئۆفەرێكی سەرنجڕاكێشی لە یانەیەكی خولی سعودیەوە پێگەیشت بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو وەرز.

كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات
پێشت كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات
نرخی دۆلار بۆ 133 هەزار دینار دادەبەزێت
دواتر نرخی دۆلار بۆ 133 هەزار دینار دادەبەزێت
پەیوەندیدار