نرخی نەوت هێندەی تر دابەزی



نرخی نەوت گۆڕانكاری زیاتری بەسەردا دێت و بۆ دووەم هەفتە لەسەریەك دابەزین تۆماربكات، هۆكاری ئەمەش بۆ داتا ئابوورییە ناڕۆشنەكان لەلایەن گەورەترین بەكارهێنەری نەوتی خاو لە جیهان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت نیگەرانییەكانی تایبەت بە خواست لەسەر سووتەمەنی لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 78.53 دۆلار، بە هەمان شێوە نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساسیش ڕووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 74.99 دۆلار.

دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە ئەلێكساندەر نۆڤاك جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی “ئۆپێك+” پێویستی بە كەمكردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوتی نابێت، هەرچەندە خواستی چین كەمترە لەوەی چاوەڕواندەكرا، لەگەڵ ئەمەشدا گروپەكەیان هەمیشە توانای دەستكاریكردنی سیاسەتی بەرهەمهێنانی هەیە،گەر پێویست بكات.

هاوپەیمانی ئۆپێك+ كە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) و هاوپەیمانەكانی لەنێویاندا ڕووسیا پێكهاتووە، لەم مانگەدا كۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوتی بە نزیكەی ملیۆنێك و 160 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمكردەوە.

حكومەتی هەرێم: بە تەنكەر نەوت دەفرۆشین
پێت حكومەتی هەرێم: بە تەنكەر نەوت دەفرۆشین
ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دوو رۆژ بێ ئاو دەبن
دوات ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دوو رۆژ بێ ئاو دەبن
پەیوەندیدار