ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات، هەینی داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا، 24ى ئەم مانگە كە دەكاتە ڕۆژی هەینی، وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرد.

ئاشكراشیدەكات، لە 26ی ئادارەوە، مانگی شەعبان دەستیپێكرد بۆیە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی مانگ، چاودێری بینینی مانگ دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ عەبدولعەزیز شێخ موفتی گشتی سعودیە ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویح و لەدوای ڕەمەزانیش نوێژی جەژن لە ماڵەكان ئەنجام دەدرێن، لای خۆشیانەوە ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان داوای كردنەوە مزگەوتەكان دەكەن و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كە ڤایرۆسەكە كەم بووەتەوەو زۆربەی بازار و شوێنەكانیش كراونەتەوە.

جیهان

بایدن بۆ ئەمریكاییەكان: زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان بن.

جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بەبۆنەی جەژنی سوپاسگوزاری وتارێكی پێشكەشكرد و بەشێكی زۆری وتەكانی پەیوەست كرد بەپرسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرباری ئەوەی هیچ مژدەیەكی دڵخۆشكەری لەسەر ڤاكسینی ڤایرۆسەكە ڕانەگەیاند.

هاوكات داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد پابەندی ڕێنماییەكان بن و خۆیان بەدوور بگرن لەكۆبوونەوە و شوێنی قەرەباڵغ.
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا متمانەی خۆی دووپاتكردەوە، وڵاتەكەی دەتوانێت بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سەركەوێت، ڕاشیگەیاند: سەدەی 21 سەدەی پێشكەوتن و گەشەسەندنی ئەمریكایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەوروپا خۆی بۆ سەپاندنی سزاكان بەسەر توركیادا ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەكان لە پەرلەمانی ئەوروپا بە (سكای نیوز عربیە)یان ڕاگەیاندووە، پەرلەمان بەنیازە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایەك بدات كە داوای سەپاندنی سزاكان دەكات بەسەر توركیا بەهۆی هەڵسوكەوتی گێچەڵپێكردنی ئەم دواییەی وڵاتەكە لە دەریای ناوەڕاست، بە تایبەت بەرانبەر بە قوبرس و یۆنان.

ئەندامێكی پەرلەمانی ئەوروپا كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، تەئكیدی لەسەر خستنەگەڕی هەوڵەكان كردۆتەوە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا بۆ هەمواركردنی پرۆژە بڕیاری سزاكان بەسەر توركیا، تا “سزاكان توندتر” بكرێن.

یەكێتی ئەوروپا زیاتر لە جارێك داوای لە ئەنقەرە كردبوو، ڕێڕەوی دانوستان بگرێتەبەر بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی لەگەڵ دراوسێكانی بەهۆی گەڕانی بەشوێن غاز و نەوت لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەمەش بەر لە باسكردنى سەپاندنی سزاكان.

لەئێستادا واپێدەچێت، وەڵامنەدانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بۆ داواكارییەكانی ئەوروپا، گەیشتبێتە بنبەست، بە تایبەت لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەنقەرە لە هەڵسوكەوتە گێچەڵكردنەكانی لە دەریای ناوەڕاست.

دوایین ئەو هەڵسوكەوتانە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بوو، كاتێك توركیا ڕێگری نواند بەرانبەر بە پشكنینی كەشتییەكی لە دەریای ناوەڕاست لەلایەن نێردەی ئەوروپا بۆ قەدەغەكردنی ڕەوانەكردنی چەك بۆ لیبیا.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەريش، فرانك ریستەر وەزیری بازرگانی فەرەنسا، هۆشداریی دابووە ئەنجومەنی داهاتوو ئەوروپا، تا چاو بە مەسەلەی توركیا بخشێنن كە ڕەنگە لێوەی كۆتوپێوەندی توندی بەسەردا بسەپێنرێت بەهۆی هەڵسوكەوتە “ناپەسەندكراوەكانی” لە ناكۆكییەكانی ناگۆرنی كەرەباخ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران؛ لە 24 كاتژمێردا 13هەزار و 961 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 13 هەزار و 961حاڵەتی تووشبوون و 482 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

سیما سادات لاری ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2020 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشیكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13961 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 482 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 46 هەزار و 689 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 908 هەزار و 346 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 5849 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 633 هەزار و 275 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان