ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دواین ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە دوو ملیۆن و 340 هەزار و 540 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە دوو ملیۆن و 340 هەزار و 540حاڵەت، لەو ژمارەیەش سەد و شەست هەزار و 896حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە حەوت سەد و سی و هەشت هەزار و 923 كەس و سی و نۆ هەزار و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان