ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا ئاماری ناڕاستی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

تەنها ژمارەی ئەو كەسانەی لە بەریتانیا لە خانەی بەساڵاچووەكاندا گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لەوانەیە بگاتە 7 هەزار و 500 كەس ئەمەش پێنج هێندەی ئاماری فەرمییە.

مارتن گرین بەرێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری بەریتانیا بە دەیلی تێلگرافی ڕاگەیاند، ئەو ئامارەی بڵاومانكردووەتەوە تەنها لەم مانگەدا بووە و پێشبینیش دەكرێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدابێت.

وتیشی”بەبێ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە زۆر سەختە ئامارێكی ڕاستەقینە بخرێتەڕوو، هەرچەندە ئەگەر ئێمە لە ڕێژەی مردن لە مانگی 1 وە بڕوانین و لەگەڵ ساڵی ڕابردوو بەراوردی بكەین، دەتوانین مەزەندەی ئەوە بكەین نزیكەی 7500 كەس زیاتر لە ئەنجامی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەم ئامارەش پێنج هێندەی ئەو 1400 كەسەیە كە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە حكومەت ڕایگەیاند”.

ئاشكراشیكرد، ئاماری فەرمی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا تەنها ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە لە نەخۆشخانە ناونووس كراون، كە چەند ڕۆژێكیشی پێدەچێت بۆ ناونوسكردنی خەڵك.

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان