ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ماكرۆن مامەڵەی “چین” ڕەتدەكاتەوە

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕەتیدەكاتەوە كە مامەڵەی چین لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە باشتر بوو بێت لە وڵاتانی دیموكراتی لە خۆرئاوا.

لە چاوپێكەوتنێكدا ماكرۆن لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕۆژی 17ی نیسان تیشكی خستەسەر سیستمی نوێی جیهان دوای كۆرۆنا ڤایرۆس و بە گۆڕانكاری سەردەمی جیهانگیری ناوبرد كە 40 ساڵە بەردەوامە.

فاینانشیاڵ تایمز دەڵێت: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس ماكرۆن سەرقاڵە بە دۆزینەوەی ڕێگە چارەك دەربارەی ئەو قەیرانە تەندروستییە جیهانییەی كە تا ڕۆژی 17ی نیسان، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 150 هەزار زیاتری كوشتووە. و دۆشداماوە چۆن ئابووری فەڕەنسا و جیهان دەپارێزرێت لەداڕمان وەك نمونەی ساڵی 1929. ئەو دەڵێت: “هەمومان ڕووە و پێویستی قوڵ دەبینەوە بۆ داهێنانی شتێكی نوێ، چونكە ئەوە هەموومانین دەتوانین ئەم كارە دەكەین”.

ماكرۆن دەیەوێت یەكێتی ئەوروپا دەستكراوە بێت لە سندوقێكی وەبەرهێنانی فریاگوزاری كە سەدان هەزار یۆرۆ پێشكەس بە دوو ئەندامەكەی بكات كە ئەویش ئیتالیا و ئیسپانیایە كە بەدەیان هەزاریان لێمردووە بەهۆی كۆڤید-19.

كاتێك ڕۆژنامەكە پرسیاری لەسەر ئەوەكرد كە تاڕادەیەك هەوڵێكی ناڕێكخراو بەرامبەر كۆڤید 19 دەرخەری ئەوە نییە كە لاوازی دیموكراتی خۆرئاوا بێت و فۆكسی زیاتر لەسەر دەوڵەتە ئیستبدادییەكانی نمونەی چین بێت بۆ سەر نەخۆشییەكە، ئەو دەڵێت: “بە هیچ شێویەك بەراورد ناكرێت لە نێوان ئەو وڵاتانەی زانیارییەكان بە ئازادی بڵاودەبنەوە و هاووڵاتییەكانی دەتوانن حكومەتەكەیان دەرباز بكەن لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی كە دەنگەكان كپدەكەنەوە”. دەشڵێت: “لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەو ناكۆكییانەی هەن، چین-ی ئەمڕۆ كێیە؟ لە گەڵ ڕێزی زۆرم هەرگیز ڕێگە نادرێت ئەو بەراوردكارییە لەنێوان خۆرئاوا و ئەوان بكرێن بەوەی ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ نەخۆشییەكە باشتر بووە”.

بەردەوام دەبێت و دەڵێت: “لێرە خەڵك دەزانێت چی ڕوویداوە، بەڵام لەوێ خەڵك نازانێت چی بووە”.

ماكرۆن جەختی لەوەكردەوە كە كەس نازانێت لە چین چی ڕوویداوە تەنیا چین خۆی نەبێت.

ناكۆكییەكانی نێوان چین و فەڕەنسا لەم هەفتانەی دوایی لەوە سەریهەڵدا كە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بانگهێشتی باڵێوزی چین-ی كرد لە فەڕەنسا بۆ لێپێچینەوە لەو وتەی كە لە تویتەر بڵاویكردبووەوە بەوەی ئەندامانی پەرلەمانی فەڕەنسا هەواڵی درۆ بڵاودەكەنەوە.

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان لە 12 ملیۆن كەسی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 46 هەزار و 785 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 97 هەزار و 84 كەس و 133 هەزار و 972 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 8ی‌ تەمووزی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یۆنان 26 كۆچبەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ
یۆنان 26 كۆچبەری گەڕاندەوە سنووری ئاوی توركیا كە ویستبوویان بە شێوەیەكی یاسایی بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا 26 كۆچبەریان لە كەناراوەكانی پارێزگای ئیزمیر ڕزگاركرد.

كۆچبەرەكان لەسەر دوو بەلەم بوون و ویستوویانە بەرەو ئەوروپا بچن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی یۆنان ڕێگرییان لێكرا و گەڕێندرانەوە بۆ سنووری دەریایی توركیا.

كۆچبەرەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی ئیزمیر كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان