ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بوومەلەرزە شارێكی هەرێمی كوردستانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك شاری زاخۆی هەژاندووە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسان، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری زاخۆی هەژاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەتەواوی هەستی پێ‌ كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تاوەكو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بووومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هیچ ڕاگەیەنراوێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان