ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شەقامێكی سەرەكی كەلار دادەخرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، كە بە هۆی كاركردنەوە ڕێگای سەرەكی ناو بازاڕی سەرەكی كەلار بۆ قەڵای شێروانە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژە بەوەكراوە، ڕێگای سەرەكی ناوبازاڕی كەلار لەسەنتەری شارەوە بۆ قەڵای شێروانە بەهۆی كاركردن تێیدا لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە بەشێوەیەكی كاتی داخراوە.

هاتووچۆی گەرمیان داواشی لە شۆفێران كردووە، “بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن و ئەو هاووڵاتیانەی قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە و لەماوەی ڕێگە پێدراوی قەدەغەی هاتووچۆدا ڕێگاكانی تر بەكاربهێنن”.

کوردستان

لە هەفتەیەكدا، 164 كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 4537 لە هەرێم لە هەفتەیەكدا تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی هەفتەیەكدا 4537 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2937 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 39 هەزار و 316 پشكنین لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئەنجام دراوە و هاوكات 164 كەسی گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان