ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەڕانەوەی هاووڵاتیان لە ئەوروپاوە بۆ هەرێمی كوردستان بازرگانی پێوەدەكرێت

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیانی گەڕاوە و گیرخواردوو لە وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانن لە گرانی تكتی فڕۆكەكان و دەڵێن گروپێك بەناوی هاوكاری مرۆیی و گەڕانەوەمان كاری بازرگانی دەكەن.

دانا محەمەد سەعید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەشێكی زۆر لە هاونیشتمانیان بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەئاسمانییەكان لە نێوان فڕۆكەخانەكانی جیهان و عیراق و هەرێمی كوردستاندا، لە وڵاتانی دەرەوە گیریان خواردووە، لە ئێستاشدا حكومەتی عیراق چەند گەشتێكی ناچاری بۆ گەڕانەوەیان دەست پێكردووە كە لەنێویشیاندا چەند گەشتێك بۆ هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجامدراوە.

وتیشی”ئەوەی نیگەرانی لای هاونیشتمانیان دروست كردووە‌، گرانی نرخی تكتی فڕۆكەیە كە بەشێوەیەكی بەرچاو نرخەكانیان بەرزكراونەتەوە و‌ كەوتوونەتە گومانەوە لەوەی ئەنجامدانی ئەم گەشتانە ئەوەندەی لایەنی بازرگانی كردنی تێدادەبینرێت، لایەنی مرۆیی و هاوكاری تێدا بەدیناكرێت بۆ گێڕانەوەیان بۆ نیشتمان”.

ڕوونیشیكردەوە، بەو پێیەی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم‌ و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بەتەنسیق لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاگاداری ئەم بابەتەن، هاونیشتمانیان داوا لە پەڕلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن، چونكە ناكرێت هاوكاری مرۆیی بەكاربهێنیت بۆ بازرگانیكردن بە تایبەت لەمكاتەدا كە تەواوی دونیا سەرقاڵی هاوكاریكردنی مرۆڤایەتییە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

ئاشكراشیكردن چەندین هاونیشتمانی سكاڵایان لەم بابەتە هەیە و بەشێكی زۆریشیان لە وڵاتانی ئەوروپا بە گیرخواردوو ماونەتەوە و بەهۆی گرانی نرخی تكتەكان توانای گەڕانەوەیان نییە.

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان