ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی ژمارەیەك هەلی كاری ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستی بە ژمارەیەك كارمەندی خۆبەخش و دامەزراندن بە گرێبەست هەیە و دەشڵێت: “مووچەی مانگانەی هەر خۆبەخشێك 300 هەزار دینارە”.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، “ماڵی‌ نەوجەوانانی‌ كوڕان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ پێویستی‌ بە كارمەندی‌ خۆبەخش هەیە بەم مەرجانەی‌ خوارەوە، هەركەس ئارەزوومەندە لە ماوەی‌ (١٠) ڕۆژدا سیڤییەكەی‌ بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلە ([email protected])، هەر بەڕێزێك مەرجەكانی‌ تێدا نەبێت داواكارییەكەی‌ فەرامۆش دەكرێت”.

مەرجەكان:
١ـ ڕەگەزی‌ (نێر) بێت و تەمەنی‌ لە نێوان (٢٥ بۆ ٤٥) ساڵدابێت.
٢ـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەكالۆریۆس بێت.
٣ـ تواناو شارەزایی‌ هەبێت لە پەروەردەی‌ منداڵ.
٤ـ دانیشتووی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بێت.

جۆی‌ كارەكە:
١ـ چاودێر و پەروەردەكاری‌ منداڵان لە (ماڵی‌ نەوجەوانانی‌ كوڕان) بە شێوەی‌ (گرێبەست) بۆ ماوەی‌ (یەك ساڵ).
٢ـ كارەكە لە كاتژمێر (٦)ی‌ ئێوارە بۆ (٨.٣٠)ی‌ بەیانییە.
٣ـ بڕی‌ پارەی‌ مانگانەی‌ (٣٠٠.٠٠٠ – سێ سەد هەزار دینار).
٤ـ لە هەفتەیەكدا سێ تا چوار شەو دەوام بكات.

ڕاشیگەیاندووە، دەتوانن سوود لەم ژمارەیە وەرگرن بۆ زانیایی‌ زیاتر (053,3232390) ڕۆژانە لە كاتژمێر (٩)ی‌ بەیانی‌ بۆ (٢)ی‌ پاشنیوەڕۆ.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 27ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 83 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 5 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی پێشینەی خانووبەرە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ڕافیدەینی عیراقی پێدانی پێشینەی خانووبەرەی بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەستپێكرد و ڕایگەیاند، كە دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاكان سەردانی لقی بانكەكە بكەن.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لقەكانی بانكەكەمان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاسپێردراون تاوەكو ئاسانكاری بكەن و ڕێكارەكان ئاسان بكەن لەبەردەم هاووڵاتیان تاوەكو بتوانن پێشینەی نیشتەجێبوون بۆ دروست كردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی خانوو وەربگرن.

ڕاشیگەیاندووە، قەرزەكە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە، كە دەگاتە 50 ملیۆن دینار بۆ دروست كردنی خانوو لەسەر پارچە زەوییەك، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە بۆ فەرمانبەران بڕی 50 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان بڕی 30 ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.

پێدانی پێشینە و قەرزەكانی بانكی ڕافیدەین هەموو ئەو فەرمانبەر كوردانەش دەگرێتەوە، كە مووچەیان لەسەر دامەزراوە فیدڕاڵییەكانی عیراق یان لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار و پەڕلەمانە لەگەڵ فەرمانبەران و هاووڵاتیانی كورد لە شاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارەكە لە بەغداوە گەیشت و دەست بە دابەشكردن دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كە شایستە داراییەكانی جوتیاران گەیشتۆتە هەولێر و سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

هێمن سەید موڕاد، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ یەك شەممە، چەكی شایستە داراییەكانی جوتیاران دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، لەپێناو دروست نەبوونی قەرەباڵغی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی یەك شەمە لەژمارە پسوولەی 140 تاوەكو 440 و لەڕۆژی دوو شەممە لە ژمارە پسووڵەی 441 تاوەكو 846 دابەشدەكرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان