ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

جارێكی دیكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەی نزیكەی 40 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچە لە مانگی ڕابردوودا، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێ كرد و تا ئێستا حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە.

لە كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە بە شێوەی ئۆنلاین لە 1-4-2020 ئەنجامدرا “بە كۆی دەنگ بڕیاریدا، كە بەرنامەی ئەنجوومەنی وەزیران دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت و دەستكاری نەكردنیەتی” هاوكات پێشتریش چەند جارێك بەڵێنی بە فەرمانبەران دابووو، كە “بە 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەن”.

ئەمڕۆ 16ی نیسان، ماوەی 38 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 لە 9ی ئازاری ڕابردوودا، بەڵام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكیان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ ڕانەگەیاندووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەردەوام حكومەتی هەرێم ستایشی تەندروستكاران و هێزە ئەمنییەكان دەكات و بە جەنگاوەری هێڵی پێشەوەی پاراستنی هاووڵاتیان وەسفیان دەكات.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە چەند بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، یەكێك لەو بەرپرسانە، كە پێی باش نەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە وتی، “هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

ئابوری

لیرەی توركی كەمترین نرخی تۆمار كرد لە مێژوودا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەهۆی سەپاندنی سزای ئابووری لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەسەر توركیا و بەردەوامی ئەو هەڵئاوسانە ئابورییەی كە لە وڵاتەكە ڕوویداوە، ئەمڕۆ نرخی لیرەی توركی گەیشتە نزمترین ئاست كە لە مێژودا تۆمار كرابێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 763 لیرەی توركی بووە، ئەوەش كەمترین ئاستە كە لە مێژودا تۆمار كرابێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو حكومەتی توركیا بڕیارەی زیادكردنی سوود بە بانكی وڵاتەكەی بدات، بۆ پاڵپشتیكردن لە بەرزكردنەوەی نرخی دراوی وڵاتەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شێوازی لێبڕینی موچە ئاشکرادەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان شیوازی لێبڕینی موچەی موچەخۆران ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، کاری نایاسایی لەناو نایاسایی دەکرێت.

 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، موچەی ئایندە موچەی بەلێڕینەوەیە، بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٪٢١ لێبڕاوە، ئەمیش یەکێکی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاساییەکانی حکومەت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، بە پێی بەدواداچونەکان، حکومەت و وەزارەتی دارایی میکانیزمێکی نوێیان پەیڕەوکردوە بۆ دابەشکردنی مووچە،
بەجۆریکە نایاسایی لەناو نایاسایی ڕوودەددات، بە شێوازێکی ژمێریاری لە سەدا ٢١ دەبڕن، کە بە هیچ شێوەیەک مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنێت، بەڵکو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.


ئەوەشی خستەڕوو، میکانیزمەکە بە شێوەیە دەبیت:
بڕینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی.
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە.
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ.
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا.
بڕینی ٪٢١ لە ترساناکی.
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی.
بڕینی ٪٢١ لە باج.
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیکی تر هەبێت.

 

وتیشی: بۆ دەڵێین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەکریت، چونکە مووچەی بنەڕەتی بە یاسا ڕێکخراوە هەر دەبێت بە یاسا ببڕێت، نەک بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.

 

ئاشکراشیکرد، میکانیزمەکە بەم شێوەیە جێبەجیدەکرێت:

٪٢١ بڕی چەک ، بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
ئەو پۆینتەی کە دەرچووە (هەریەک لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسانکی جوگرافی و باج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
کۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێت — کۆی لێبڕینەکە = بڕی چەک.

ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو کاتە جیاوازەییەکە ٪ (هەریەک لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد دەکەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێت.

ئەم کردارە لە کۆی گشتی دەکرێت، دەستکاری لیستی مووچە ناکرێت ،لە کۆتاییدا ٪٢١ نامێنێت و مووچە دەبێت بە ٪٧٩.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کردارەش نازانرێت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنێک بۆ حکومەت نەمێنێت بەرامبەر بە مووچەخۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارایی بەغداده، بۆیە پێوستە حکومەت و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە بدەن بە پەرلەمان و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 22ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 63 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 39 دۆلارو 50 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان