ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەولێر؛دەست بە هەڵمەتی كوتانی منداڵان دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای پشوی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنوری شاری هەولێر، بڕیاردرا خزمەتگوزاری كوتان دەستپێدەكاتەوە، دەشڵێت،”لە بنكە تەندروستیەكانی ناو شار هەفتانە (٤) ڕۆژ كوتان دەكرێت”.

د.بژار موسی عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ن كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، سەرەڕای پشوی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆ بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنوری شاری هەولێر بڕیاردرا خزمەتگوزاری كوتان لە ١٨/ ٤ / ٢٠٢٠ دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە كاری خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا و گشت نەخۆشییە درمەكان لە پرۆسەی كوتاندا ئەنجام بدەن بە پەیڕەوكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان پڕۆسەكە بەرێوە بچێت .

ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست
سەرەڕای پشوی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنوری شاری هەولێر، بڕیاردرا خزمەتگوزاری كوتان لە ١٨/ ٤ / ٢٠٢٠ دەستپێدەكاتەوە، پێویستە كاری خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا و گشت نەخۆشییە درمەكان لە پرۆسەی كوتاندا ئەنجام بدەن بە پایڕەوكردنی ئەم ڕێنماییە تەندروستیانەی لەخوارەوە ئاماژەمانپێداوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
ناو شار:
لە ڕۆژانی (شەممە و یەكشەممە و دووشەممە و چوارشەممە) لە كاتژمێر (9) ی بەیانی تاكو كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لەم دەزگا تەدروستیانە:
• پێدانی كوتان بە شێوەی كات دانان (موعد) دەبێت لە ڕیگای هیلی پەیوەندی بۆ هەر بنكەیەك لیستی خوارەوە
بنكە تەندروستییەكانی ناو شار
1 بنكەی تەندروستی تەیراوە ٠٧٥٠٩٩١٦٧٧٩
2 بنكەی تەندروستی ژیان ٠٧٥٠٩٨٤٥٢٩٥
3 بنكەی تەندروستی كورانی عەنكاوە ٠٧٥٠٩٩٣٩٧٣٨
4 بنكەی تەندروستی ئازادی ٠٧٥٠٩٨٠٢١٦٦
5 بنكەی تەندروستی نافع عقراوی ٠٧٥٠٩٩٢٤٦٩٢
٦ بنكەی تەندروستی شادی ٠٧٥٠٩٨٥٢٧٩٤
٧ بنكەی تەندروستی محمد باجەلان ٠٧٥٠٩٨٥٧٢٢١
٨ بنكەی تەندروستی شەهیدان ٠٧٥٠٩٨٠٢١٥٦
٩ بنكەی تەندروستی نجدی حیدر ٠٧٥٠٩٩٢٨١٩٥
١٠ بنكەی تەندروستی نازدار بامەڕنی ٠٧٥٠٩٩٥٨٧٥٣
١١ بنكەی تەندروستی نەورۆز ٠٧٥٠٩٩٦٢٨٦٧
١٢ بنكەی تەندروستی كوردستان ٠٧٥٠٩٨٨٩٥٤٨
١٣ بنكەی تەندروستی ملا فەندی ٠٧٥٠٩٨٠١٣٧٦
١٤ بنكەی تەندروستی سەروەران ٠٧٥٠٩٨٢٧٣٩٧
١٥ بنكەی تەندروستی برایەتی ٠٧٥٠٩٩٣٩٧٦٩
١٦ بنكەی تەندروستی عنكاوە نوێ ٠٧٥٠٩٩٢٨٧١٠
١٧ بنكەی تەندروستی حبیب مالح ٠٧٥٠٩٨٧٤٤٨١
١٨ بنكەی تەندروستی تورەق ٠٧٥٠٩٨٥٢٧٥٩
١٩ بنكەی تەندروستی سەركارێز ٠٧٥٠٩٨٣٧٦١٣
٢٠ بنكەی تەندروستی شهید سۆران ٠٧٥٠٩٨٧٣٦٦٩
٢١ بنكەی تەندروستی هاوكاری ٠٧٥٠٩٨٣٠٩٨٥
٢٢ بنكەی تەندروستی حەسارۆك ٠٧٥٠٩٨٢٥٦٠١
٢٣ بنكەی تەندروستی هەولێری نوێ ٠٧٥٠٩٨٠٥٣٢٦
٢٤ بنكەی تەندروستی بێتواتە ٠٧٥١١٤٦٣٩٧٨
٢٥ بنكەی تەندروستی ڕاستی ٠٧٥١٩١٠٣٧٧٠
دەرەوەی شار:
بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانی دەرەوەی شار. ڕێكخستنی شوێن و كاتی گونجاو بۆ كوتانی منداڵان لە سنووری خۆیان رادەگەیەنن.
ڕێنمیی خۆپارێزی تەندروستی بۆ ژووری كوتان
١- بەڕێوەبەر و كارگێڕی بنكە تەندروستی دەبێت كاری پێویست ئەنجام بدەن بە ڕێكخستنی بنكەی تەندروستی بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی قەرەباڵغی و بەریەكەوتنی خاڵك بەسوود وەرگرتن لە كارمەندانی هۆبەكانی تری بنكەكە وە دەبێت ڕەچاوی ئەمانەی خوارەوە بكرێت:-
‏I. دەرگای چونە ژوورەوە جیاواز بێت لەگەڵ دەرگای چونە دەرەوە.
‏II. پێویستە نێوانی ئەو كەسانەی كە منداڵەكانیان بۆ كوتان هێناوە لە ١،٥ م كەمتر نەبێت لەكاتی نۆرەگرتن ئەگەر لەتوانایان هەبێت كورسی بۆ خەڵك دەبنرێت لەكاتی چاوەڕوانكردندا.
‏III. پێویستە تەنیا یەك كەس لەگەڵ منداڵەكەی بێت بۆ بنكەی تەندروستی.
٢- پێویستە ڕێوشوێنی كوتان چاوەڕوانی هەوا گۆڕكێی دروستی هەبێت.
٣- ڕۆژانە پاش ئەنجامدانی كاری كوتان شوێنەكان بەدەرمانی دژە ڤایرۆس بڕشێندرێت.
٤- بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی كارماندان لەكاتی كوتاندا دەبێت پێداویستی خۆپارێزی تاكەكەسی بەكاربهێندرێت.
٥- تا بكرێت هەوڵبدرێت ئەو دایك و باوكانەی كە منداڵەكانیان دەهێنن بۆ كوتان دەمامك بەكاربهێنن.
٦- لە بنكە تەندروستیەكانی ناو شار هەفتانە (٤) ڕۆژ كوتان بكرێت لە ڕۆژانی شەممە و یەك شەمە و دوو شەممە و چوارشەممە.
٧- لە بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەكان پێویستە ڕۆژانی كوتان لەلایەن خۆیانەوە ڕێكبخرێت.
د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
۱٥ی نیسانی ۲٠۲٠

کوردستان

وێنە.. لە شارەزوور ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێدەكەنەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمشەو دووشەممە، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی شارەزوور هەستان بە چاككردنی بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێكردنەوە و دانانی لەزگەی درەوشاوەی هاتوچۆ بۆ هێماكان.

كاروان كەریم، یەكێكە لەو گەنجە خۆبەخشانە و بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، “ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەگەڵ ستافێك لە گەنجی ماندوو نەناسی سنوورەكە هەڵدەستین بە چاكردنەوەی ئەو هێمای هاتوچۆیانەی كە شكاون بە هەر هۆكارێك یان خراپ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەزگەی درەوشاوەی شەو لەو هێمایانە دەدەین كە شۆفێر پێویستە ئاگاداری بێت لە پێشییەوە چی هەیە “.

ئەو گەنجە خۆبەخشە وتیشی، “ڕێگای شارەزوور، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان و سەیدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەستێت، بۆیە زۆرینەی شۆفێرەكان دەكرێت نوێ بن وە شارەزار ڕێگا نەبن”.

كاروان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، “چاككردنی هێماكان و نوێكرنەوەی لەزگەی هاتوچۆ سوودێكی باشی دەبێت بەتایبەت لە شەواندا، چونكە هێماكانی هاتوچۆ لەگەڵ شۆفێراندا دەدوێت و بەمەش ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ لە ناوچەكە زۆر كەمتر دەكات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزی كە شوێنی فیشەك و چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە كە یەكێك لە بریندارەكان بەناوی ( ع . ح . م ) لەدایك بووی ساڵی 1997 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا شوێنەواری دوو فیشەك بە هەردوو قاچییەوە هەیە و بریندارەكەی تریش شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردووەتەوە، بەوتەی یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان ئەوان و چەند گەنجێكی تر دروستبووە و دواتر ئاڵۆزی كەوتووەتە نێوانیان و چەكی جۆری دەمانچە و چەقۆ بەكار هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 405 /31 لە یاسایی سزادانی عیراقی و ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری دادوەر 3 كەس لە هەردوو لایەن ڕاگیركران و دوای ڕووداوەكەش مەفرەزەكانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەستبەجێ ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو و چەقۆكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ دامەزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرهاد پیرباڵ وەك مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دامەزرایەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمانی ژمارە (1354) لە 28/7/2020 كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بە دامەزراندنەوەی (د.فەرهاد پیرباڵ عومەر) بەناونیشانی (مامۆستا) بە شێوەی هەمیشەیی) لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانكۆی سەڵاحەدین / كۆلیژی پەرەوەردە. بەمووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی.

د. فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دووبارە دامەزراندنەوەی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت:”ٳنشا‌ءاللە دەچمەوە خزمەتی قوتابیەكانم، سوپاسی هەمووان دەكەم،، تكایە بگات بەدەستی سەرۆك زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر جەوهەر: لە بڕیارەكە نووسراوە “دامەزراندنەوە”. ئەمەش واتە دیارە من پێشتر فەسڵكرابووم و ساڵێك و 8 مانگە یەك فلس مووچەی زانكۆشم وەرنەگرتووە.. ئێستا بەم بڕیارەی سەرۆك حكوومەت، سەرلەنوێ، وەك ئەوەی تازە لە پاریس هاتبوومەوە لە 1994 دامەزرام لە زانكۆ.”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان