بەڕێوەبەری پەروەردە وەڵامی وانەبێژان دەداتەوە


پاش خۆپیشاندانەکەی مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پاڵپشتی خۆی بۆ وانەبێژان ڕاگەیاند، نەبوونی وانەبێژان دەبێتە هۆی پەککەوتنی پڕۆسەی پەروەردە.

ئەمڕۆ وانەبێژانی پەروەردەی سلێمانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوای دامەزراندن و بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند ئەوان پاڵپشتی داواکاری وانەبێژان دەکەن، بەڵام لەم ساڵدا وانەبێژان دانامەزرێندرێن، لە ساڵی داهاتوودا بەشێک لە وانەبێژان دەکرێن بە هەمیشەیی.

وانەبێژان لە خۆپیشاندانەکەیاندا ڕایانگەیاند، بایکۆتی خوێندن دەکەن و پرسیارەکانی وەرزی یەکەم پێشەکەش بە خوێندنگاکان ناکەن، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، خوێندنگاکان لیژنەیان هەیە بۆیە بایکۆتکردنی پرسیارەکان کێشە دروست ناکات.

هاوکات لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی مەرجدار بۆ مامۆستایانی هەمیشەیی ڕەتکردووە، داوا دەکات پلەبەرزکردنەوە سەرجەم مامۆستایان بێ جیاوازی بگرێتەوە.

ڕەئیسی: ئێران و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە ئەمنییەكان دەبنەوە
پێشت ڕەئیسی: ئێران و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە ئەمنییەكان دەبنەوە
ئەمڕۆ 101هەمین ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی حەسەن زیرەكە
دواتر ئەمڕۆ 101هەمین ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی حەسەن زیرەكە
پەیوەندیدار