ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ناچارە ڕووبەڕوی سەرمایەدارانی قەتەر ببێتەوە

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستی بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک کردووە و چوار لە یاریزانە داواکراوەکانی بەهەمان شێووە لەلایەن یانەی پاریس سانت جێرمانەوە داواکراوە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کردووە، کاربەدەستانی یانەی شاهانە هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی چەند یاریزانێک دەستپێکردووە و مێزگردیان بۆ گواستنەوەیان پێکهێناوە.

هەوڵی یانە ئیسپانییەکە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی بەرگری باڵی ڕاست و ناوەندکاری بەرگرییە، بەوپێیەی یانەکە تەنها خاوەنی کاسیمێرۆی بەرازیلییە و ئەو یاریزانەش ناکرێت لەهەموو وەرزێکدا بەڕێژەی لەسەدا (٩٦)ی ڕووبەرووبونەوەکان بەشداری بکات.

پێرێز و هاوەڵانی ناوەکانی ئیدواردۆ کاماڤینگا (لیل)، نگۆلۆ کانتی (چێڵسی)، پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد)، تۆنالی (بریشیا) و میلینکۆڤیچ ساڤیچ (لازیۆ)یان دەستنیشانکردووە وەک ئەگەرە سەرەکی و شوێنگرەوەکان.

دیفێنسا دووپاتیدەکاتەوە، چوار لە یاریزانە داواکراوەکان بەهەمان شێوە لەلایەن یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسییەوە داواکراون.

ناسڕ خلێفی و سەرمایەدارانی قەتەر دەیانەوێت لەدوای ماڵئاواییکردنی ئەستێرەکانیان لە نمونەی کاڤانی و تیاگۆ سیلڤا و مونێ و کۆرزاوا و نایمار پێگەکانیان بە ئامانجەکانی ڕیاڵ مەدرید پڕبکەنەوە.

جیهانی

هازارد؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە

خەڵک

ئیدین هازارد،  ده‌ڵێت “له‌ منداڵییه‌وه‌ خه‌ونم  ئەوە بووە له‌ یاریگا‌ی سانتیاگۆبێرنابیۆ یاریی بۆ یانەی  ریال مه‌درید بكەم.

لە چاوپێکەوتنێکدا هازارد دەڵێت؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە، ئەو درێسە بۆ مەدریدییەكان جێگەی شانازییە و پێشتر ڕائول گۆنزالیسییش ئەو درێسەی پۆشیوە كاتێكیش لە نێو یاریگادا دەبم ناهێڵم قورسایی ئەو ژمارەیە كاریگەری بەسەرەمەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا  قورسە بتوانیت شتێکی زیاتر لە کریستیانۆ و رائول  پێشكەش بکەیت.

هازارد وتویەتی؛ “زیدانی ڕاهێنەری  شارەزایە لەوەی كە دەزانێت یاریزانەكانی چیان پێویستە، زۆرڕاشكا و ڕاستگۆیەو پێشەنگی منە لە تۆپی پێ دا”.

ئیدن هازاردی بەلجیکی،‌ له‌ هاوینی رابردوو، به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ چێڵسییه‌وه‌ رویكرده‌ ریاڵم بەڵام  تا ئیستا نەیتوانیوە ئاست بەرزی خۆی پیشان بدات، بەو پێیەی لە چێڵسی یەکێک لە یاریزانە دیارەکان بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە

خەڵک

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە.

دوای ئەوەی  چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی  بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات.

هاوکات باس لەوەش دەکات  ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو.

سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”

خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان