ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزیری دەرەوەی عیراق: ئەنفال تاوانی كۆمەڵكوژی و دژ بە مرۆڤایەتییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، تاوانی قێزەونی ئەنفال كە لەلایەن سەرانی ڕژێمی پێشووەوە بەر لە 32 لەمەوبەر دژ بە كورد ئەنجامدرا، بە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە (14ی نیسان)، محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسيویەتی”تاوانی قێزەونی ئەنفال كە لەلایەن سەرانی ڕژێمی پێشووەوە بەر لە 32 ساڵ لەمەوبەر دژ بە كورد ئەنجامدرا، بە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە ژنان و پیاوان و منداڵانی بێتاوان بوونە قوربانی، خودا لە هەموو قوربانیان خۆش ببێت و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات”.

هەر ئەمڕۆ بە بۆنەی 32 ساڵەی یادی ئەنقالەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایگەیاندبوو”32 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالی به‌دناودا تێده‌په‌ڕێت كه‌ رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بێڕه‌حمانه‌ دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامی دا، به‌ڵام ئازار و سوێی ئه‌و تاوانه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ هه‌رگیز نابڕێته‌وه‌، كه‌ له‌پاڵ تاوانه‌كانی تری ئه‌و رژێمه‌ دیكتاتۆره‌ بووه‌ ناسنامه‌ی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌و كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م خەڵكی عیراق”.

سەرۆك كۆماری عیراق دەڵێت”‌ كاتێك ئه‌و یاده‌ پڕ له‌ناسۆره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌شێك له‌ ئه‌نجامده‌رانی كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌سزای یاسایی خۆیان گه‌یشتن، به‌ڵام هێشتا كاری زۆرمان له‌پێشه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیکەی به‌عس، چونكه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق بێجیاوازی بوونه‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ تاوانكارییه‌كانی ئه‌و رژێمه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی هەموومانە لە حكومه‌تی عیراق و سه‌رجه‌م داموده‌زگا فەرمییەکان كه‌ كار بكرێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان و ناسینه‌وه‌ی روفاته‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كانیان له‌رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ ناساندنی وه‌كو تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی بگیرێت، ئه‌م ساڵیش به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆڤید-19 له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌رفه‌ت نییه‌ وه‌ك پێویست یادی له‌ده‌ستچوونی ئه‌و ئازیزانه‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه‌ یادو یاده‌وەرییان له‌ دڵی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌میشه‌ زیندووه”.

عێراق

كازمی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ڕەوانەكرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی پڕكردەوە و بۆ دەستەكەیانی ڕەوانە كرد.

پێشتر مستەفا كازمی داوای لە وەزیرانی كابینەكەی كردبوو، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان