ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە پێكهێنانی حكومەتەوە هەیە
سائیرون داوایەك لە كورد و سوننە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون داوا لە هێزە كوردی و سونییەكان دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو سەرپشك بكەن، تا بەدوور لە پشكداریی كابینە وەزارییەكەی هەڵببژێرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، غایب عمێری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:”سەرپشككردنی مستەفا كازمی ڕاسپێردراو لەلایەن سەركردەكانی هێزە شیعەكانە، هەنگاوێكی گرنگە و بۆ هێزە شیعەكان ئەژماردەكرێت، ئامانجێگی گرنگیشە لەپێناو هەڵبژاردنی كابینە وەزارییەكەی بەدوور لە پشكداریی حزبی كە ئاسانكاریی و زەمینە سازی بۆ سەركەوتنی ئەركی پێكهێنانی حكومەت دەكات”.

بە وتەی عمێری”بەڵام دەبێت سەرپشككردنی كازمی هەر تەنیا لەلایەن هێزە شیعەكانەوە نەبێت، بەڵكو پێویستە هێزە كوردی و سونییەكانیش دەستپێشخەریی بنوێنن و كازمی سەرپشك بكەن”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی سائیرون جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی نوێنەرایەتی پێكهاتەكان كردۆتەوە و دوورتر لەوەش بەپێویستی زانیوە كەمینەكانیش نوێنەرییان لە كابینە حكومییەكەی داهاتوودا هەبێت.

لە 9ی ئەم مانگەدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ ڕاسپارد، ئەمەش دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەركەدا شكستخواردوو بوون.

 

عێراق

كازمی بەردەوامە لە گۆڕانكاری لە پۆستە ئەمنییە باڵاكانی حكومەتەكەی


خەڵك – بەشی هەواڵ

لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتی دەستیپێَكردووە بۆ گۆڕانكاری لەپۆستە ئەمنی و باڵاكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامێكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی گۆڕی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی گۆڕانكاریی لەپۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژكارەكان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە.

بەپێی گۆڕانكارییەكان فالح فەیاز لەسەرۆكایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لابراوە و لەجێگەكەی عەبدولغەنی ئەسەدی دانراوە، هەروەها قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ كراوەتە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها جاسم لامی لەئەندامێتی ئەنجومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لابرا و لەبری عەبدولوەهاب سەفاڕ خراوەتە شوێنەكەی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشیسختووەتەڕوو، ئەو گۆڕانكارییانە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و بەپشت بەستن بەڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا مووشەكی پاتريۆتی لە ناوچەی سەوزی بەغدا تاقیكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە بۆ یەكەمجار هێزی ئاسمانی ئەمریكی بە هاوبەشی كۆمپانیای پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە نزیك باڵیۆزخانەكە سیستمی مووشەكی پاتریۆت تاقیكرایەوە.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەنگی تەقینەوە و ئاڕاستەكردنی موشەكیان بۆ ئاسمان هەستپێكردووە و دواتر دەركەوت، كە ئەمریكییەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر سیستمی بەرگری موشەكی پاتیرۆت كردووە بۆ بەپەرچدانەوەی هەر هێرشێك، كە لە داهاتوودا بكرێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.

بە وتەی سەرچاوەكە، “دەنگی تەقەیەكی زۆر و تەقینەوەی بۆمب بیستراوە و لە ئاسمانیشەوە فڕۆكەی ئەمریكی مووشەكیان ئاڕاستەی باڵیۆزخانەكە كردووە بۆ ئەوەی بزانن تا چەند زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت و سیستمە مووشەكییەكە چالاك دەبێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەر لە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكە دانیشتوانی ناوچەی سەوز ئاگاداركراونەتەوە و كارەكەش بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و ئەو كۆمپانیا ئەمنییە كراوە، كە ئەركی پاراستنی باڵیۆزخانە و ناوچە هەستیارەكانی لە ئەستۆدایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان