ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ دانانەوەی وەزیرە كۆنەكانە
پەرلەمانتارێك: كازمی گوشارێكی زۆری لەسەرە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی نەهجی نیشتمانی پێیوایە، هەندێك لایەنی سودمەند لە بەردەوامبوونی حكومەتی كاربەڕێكەر، بە هەموو توانایەكەوە هەوڵ دەدەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕسپێردراو دووچاری شكست بكەن.

عولا ناشی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەهجی نیشتمانی لە پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو گوشارێكی گەورەی دەخرێتە سەر بۆ هێشتنەوەی ژمارەیەك لە وەزیرەكان لە پۆستەكانیاندا، بە تایبەتیش ئەوانەی بناغەی حكومەتەكەی عەبدولمەهدییان دروستكردووە كە هۆكاریی ڕاستەوخۆی شكستى حكومەت بوون”.

عولا ناشی، سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بە “سوكایەتیكردنی هەندێك لە هێزە سیاسییەكان بە خواستی گەل و مەرجەعیەت كە داوايان لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی كرد لەژێر داوای شەقامدا دەستلەكاربكێشێتەوە و حكومەتێك پێكبهێنرێت كە مایەی ڕەزامەندی جەماوەر بێت و لە كەسێتییە بێخەوش و كارامەكان پێكبهێنرێت”، ئەم هەنگاوەشی بە مایەی شكستخواردن و لەباربردنی پێشوەختی حكومەتەكەی كازمی لەقەڵەمدا.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت”چۆن چەند كەسێك ڕادەسپێردرێنەوە كە بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی و كوشتنی خۆپیشاندەران و گەندەڵەییەكانیان بوونەتە مایەی داڕمانی ڕەوشی گشتی لە بەغدا و پارێزگەكان”.

ناشی داوای لە فراكسیۆنە نیشتمانییە خەمخۆرەكانيش كردووە، كارئاسانی بۆ پێكهێنانی حكومەت بكەن، بە تایبەت لەم ڕەوشە ناهەمەوارەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت.

عێراق

دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد دەستپێدەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و، لێكنزیكبوونەوەی باشیش ھەیە. سەركردەیەكی سوننەكانیش دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە رێككەوتنی ھەردوو حكوومەت، دەبێتە ھۆی سەقامگیری لە عیراقدا بە شێوەیەكی گشتی.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتی: “بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە بەردەوامبوونی دانوستان پێویستە و رێككەوتننامەش پێویستە بەپێی دەستوور بكرێت و بۆ سەقامگیریی ھەردوو حكومەت بێت، بۆیە گەر بگەنە رێككەوتن، دۆخەكەش سەقامگیر دەبێت”.

سەبری وتیشی: “لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە و تەنھا ھەندێك وردەكاری ماون، كە رەنگە ئەوانیش لەم چەند رۆژەدا یەكلا بكرێنەوە و بگەنە رێككەوتن”.

لای خۆشیەوە، د. عەلا مەكی، سەركردەی سوننەكان، رایگەیاند: “عێراق پێویستی بە سەقامگیری ھەیە بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێكی دیكە، تا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كاریگەرییان لەسەر نەبێت و بتوانێت سەقامگیری دروست بكات، بۆیە پێویستە دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بێت و بگەنە رێككەوتن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەكە و ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكە بۆتە ھۆی سەقامگیری بۆ ھەموو عیراق، هەروەها سەقامگیریی ھەرێم، واتا سەقامگیریی ھەموو عیراق، بۆیە پێویستە حكومەتی عیراق لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بگاتە رێككەوتن”.

مەكی، وتیشی: “پێویستە دانوستانەكان دوانەكەون و پەلەیان لێ بكرێت، چونكە رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا دەبێتە ھۆی سەقامگیریی عیراق بە گشتی، بۆیە پێشبینی دەكەم ئەمجارە ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە بوونی كێشە لە نێوان ھەردوولا، دەبێتە ھۆی ناسەقامگیریی دۆخی عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

20ی ئەم مانگە كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆشكی سپی ئاشكرایدەكات، 20 ئەم مانگە دیاری كراوە بۆ سەردانەكەی موستەفا كازمی بۆ ئەمریكا.

كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 20ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكات و هەریەك لە پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا تاوتوێ دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ڕاگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نەكراوە، لەكاتێكدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوە و پێش دوو مانگ گەڕی یەكەمی گفگۆكان لە عیراق ئەنجام دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان