ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێنمایی بۆ دوكانی پەنچەرچی و ڕۆنگۆڕەكان دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر كردنەوەی دوكانی پەنچەرچی و ڕۆنگۆڕەكان لە سبەینێوە و بۆ ئەوەش چەند ڕێنماییەكی دەركرد.

ڕێنمایی شوێنی كردنەوەی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕ و پەنچەرچی) لە ناو سلێمانی:

1- تەنها ئەو رۆنگۆڕ و پەنچەرچیانە دەگرێتەوە لەگەڕەكەكاندان، واتە رۆنگۆڕ و پەنچەر چییەكانی ناوبازاڕ و سەنتەری شار و ئەم شوێنانە ناگرێتەوە (سەركارێز، سەرشەقام، ئیبراهیم پاشا و ناوچەی پیشەسازی یەك و دوو).

2- پێویستە خزمەتگوزاری تەنها بۆ یەك ئۆتۆمبێل بكرێت و خاوەنەكەی دور بوەستێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنێت.

3- پێویستە كارمەندەكان دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن لەكاتی كاركردندا.

4- كاتی كاركردن لەم شوێنەدا لە (8)ی بەیانی تا (5)ی ئێوارەیە.

5- سەرپێچیكار روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

ئابوری

توركیا بۆ ئەمریكا: نیگەرانین و قبوڵی ناكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، واژۆكردن و پاڵپشتیكردن لە ڕێككەوتنی نەوت لە نێوان كۆمپانیایەكی ئەمریكی و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) جێگەی قبوڵكردن نییە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆچوونی خۆی لە بارەی ڕێككەوتنی نێوان كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكی و ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: “بەداخەوە پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان كۆمپانیای “دەلتا كرێسینت ئینێرجی”ی ئەمریكی و هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن لە سوریا كە لەبارەی دەرهێنانی نەوت و بازرگانیكردنە بەو نەوتەوە”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەنراوەكەدا كە لە ماڵپەڕی وەزارەتەكە بڵاوكراوەتەوە، هێرش دەكاتە سەر یەپەگە و دەڵێت: “بەم هەنگاوە دەستیگرتووە بەسەر سەرچاوە سروشتییەكانی خەڵكی سوریا و هیواكانی خۆی بۆ دابەشكاری زیاتر بەرەوپێش بردوون و خستوونیەتییەڕوو. سەرچاوە سروشتییەكانی سوریا موڵكی خەڵكی سوریایە”.

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕەخنە لە كۆشكی سپی ئەمریكا دەگرێت كە پشتگیری لە گرێبەستەكە كردووە: “بەداخەوە پێشوازی لە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریكا دەكەن لە پاڵپشتیكردنی بۆ ئەم ڕێككەوتنە كە هیچ حیسابێكی بۆ یاسا نێودەوڵەتییەكان نەكردووە. یەكپارچەیی خاكی سوریا و یەكێتی و سەروەری ئەو وڵاتەی كردووەتە ئامانج. ئەمە دەكەوێتە خانەی پاڵپشتیكردنی تیرۆر لە ڕووی ماددییەوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵ نییە”.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەفتەی ڕابردوو ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای “دەلتا كرێسینت ئینێرجی”ی ئەمریكی لە بواری نەوت واژۆكرد. ئەم كارەش بە ئاگاداری و هاندانی واشنتۆن بووە.

بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە كۆمپانیا ئەمریكییەكە توانای بەرهەمهێنانی لە كێڵگە نەوتییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا زیاددەكات و نەوتەكەش دەفرۆشێت.

یەكێك لەو خاڵانەی كە تایبەتمەندییەك دەداتە ڕێككەوتنەكە بریتییە لە ئاگاداربوونی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس و هاندان و پاڵپشتیكردن لێی لەلایەن واشنتۆنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری دژ بە ئەنقەرە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناكۆكییەكانی عیراق و توركیا لەسەر كێشەی ئاو بەردەوامە و بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری لە دژی ئەنقەرە دەكات.

مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ڕایگەیاند، توركیا بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر ڕووباری دیجلە، زیانی لە هەموو ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ عیراق داوە.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق وتیشی، بەكارهێنانی چەكی ئابووری لەلایەن عیراقەوە بەرامبەر توركیا دوور نییە.

بە وتەی مەهدی ڕەشید حەمدانی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوایكردووە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ توركیا بكرێت لەسەر كێشەی ئاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە، سەدان تەن ماسی لە شارێكی عیراق مرداربوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی بدێری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و داهاتى ئاو لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە مرداربوونەوەی سەدان تەن ماسی دەكات لە پارێزگەی دیوانیە، بەو هۆیەی لەلایەن كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراویان بۆ خراوەتە نێو حەوزی ڕووبارەكە.

بدێری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كارەساتێكی ژینگەیی و ئابوری و بەئامانجگرتنێكی خوازراوی سامانی ماسی هەیە لەڕێی مرداركردنەوەی سەدان تەن ماسى لە ڕووباری سێیەمی سەرچاوەی گشتی، دوای ئەوەی كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراوییان خستبووە حەوزی ڕووبارەكە و بە تایبەتیش لەو ناوچانەی نزیكن لە پارێزگەی دیوانیە”.

ئەو پەرلەمانتارە، بەپرسیارێتی تەواوەتی كارەساتەكە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی “خاڵی جێگیر و جێگۆڕكێی پۆلیسی ڕوبارەكان و هێزە ئەمنییەكانی تری لەو ناوچانە دانەناوە، بەمەبەستی ڕێگرتن لەوانەی دەیانەوێت سامانی ماسی لە وڵاتدا بەرەو لەناوچوون ببەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان