ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی ڕێنمایی بۆ كردنەوەی كەبابخانە و خواردنگە و ئوتوی هەڵمی دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی ناوەندی سلێمانی ڕێنمایی كردنەوەی كەبابخانە و گۆشت و مریشكی برژاو و خواردنگە و ئوتووە هەڵمییەكانی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیك ڕێگە نادرێت هاووڵاتی چاوەڕێی برژاندنی گۆشت و كەباب و مریشك بكات بەڵكو تەنها بەشێوەی دلیڤەری دەبێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕایگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، كردنەوەی كەبابخانە و گۆشت و مریشكی برژاو تەنها ڕێگە بەو شوێنانە دەدرێت‌ مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەبێت.

ڕێنماییەكان بۆ كردنەوەی دوكانی كەباب و برژاو:
1- تەنها ڕێگە بەوشوێنانە دەدرێت‌ مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەبێت.
2- ئەو كەسانەی لەو شوێنە ئیش دەكەن ، پێویستە ناسنامەی تەندروستی هەبێت و سەرجەم رێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن وەك بەكارهێنانی دەستكێش، كڵاو، صەدرییە و دەمامك.
3- پێویستە رۆژانە سێجار كاری پاكژكردنەوە (تعقیم) بۆ دوكانەكان بكرێت بە دەرمانی (ڤێركۆن) لە كاتەكانی بەیانیان كاتی كردنەوەی، نیوەڕوان و ئێواران كاتی داخستن.
4- پێویستە شوێنەكەی بەردەوام كارەبای هەبێت.
5- تەنها رێگە بە بەكارهێنانی ئەو گۆشت و كەباب و مریشكانە‌ دەدرێت كە سەرچاوەی كڕینی دیاربێت و پشكنینی بۆ كرابێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.
6- بەهیچ شێوەیەك نابێت كڕیار بچێتە ناو دوكانەكەوە، دوكاندارەكە بەربەستێك لەبەردەم دوكانە دابنێت بۆ رێگری كردن.
7- لەم كاتەدا تەنها ئەو دوكانانە دەكرێتەوە لە گەڕەكەكاندایە و ئەو دوكانانەی لەسەنتەری شاردان ناكرێنەوە.
8- كەسێكی تایبەت دابنرێت بۆ وەرگرتنی پارە و پێدانی گۆشت و كەباب و مریشك بە كڕیارەكان.
9- بەهیچ شێوەیك رێگە نادرێت هاووڵاتی چاوەڕێی برژاندنی گۆشت و كەباب و مریشك بكات بەڵكو تەنها بەشێوەیی دلیڤەری دەبێت.
10- سەرپێچیكار روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ڕێنمایی كردنەوەی كارگەكانی خواردەمەنی ئامادەكراو:
1- تەنها رێگە بەوشوێنانە دەدرێت‌ مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەبێت.
2- ئەو كەسانەی لەو شوێنە ئیش دەكەن، پێویستە ناسنامەی تەندروستی هەبێت و سەرجەم رێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن وەك بەكارهێنانی دەستكێش، كڵاو، جلوبەرگی خۆپارێزی‌ و دەمامك.
3- پێویستە رۆژانە سێجار كاری پاكژكردنەوە (تعقیم) بۆ كارگەكان بكرێت بە دەرمانی (ڤێركۆن) لە كاتەكانی بەیانیان كاتی كردنەوەی، نیوەڕوان و ئێواران كاتی داخستن.
4- پێویستە شوێنەكەی بەردەوام كارەبای هەبێت، سەرجەم خواردەمەنیەكان لە پلەی ساردی پێویست دابنرێت.
5- بەهیچ شێوەیەك نابێت كڕیار بچێتە ناو كارگەكانەوه و‌ بەربەستێك لەبەردەم كارگەكەدا‌ دابنرێت بۆ رێگری كردن.
6- لەم كاتەدا تەنها ئەو كارگە‌ دەكرێتەوە لە گەڕەكەكاندایە و ئەو كارگانەی لەسەنتەری شاردان ناكرێنەوە.
7- كەسێكی تایبەت دابنرێت بۆ وەرگرتنی پارە و پێدانی خۆراكی ئامادەكراو بە كڕیارەكان، واتە ئەو كەسانەی كاری ئامادەكردنی خواردەمەنی دەكەن نابێت هیچ بەركەوتنێكی لەگەڵ كڕیار هەبێت.
8- بەهیچ شێوەیك رێگە نادرێت هاوڵاتی چاوەڕێی ئامادەكراو بكات بەڵكو تەنها بەشێوەیی دلیڤەری دەبێت.
9- پێویست ئەو گۆشتانەی بەكاری دەهێنن سەرچاوەی دیاربێت و پشكنینی بۆ كرابێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوه.
10- پێویستە ژمارەی ئەو كارمەندانەی لە كارگەكەدا كار دەكەن كەم بكرێتەوە و دوری نێوانیان لە سێ مەتر كەمتر نەبێت و كەمترین بەریەكەوتن هەبێت لە نێوانیاندا. ‌
11- كاتی كاركردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
12- سەرپێچیكار روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ڕێنمایی كردنەوەی شوێنی ئوتوی هەڵمی:

1- تەنها ئەو شوێنانە دەگرێتەوە كەلە گەڕەكەكاندان و ناكەونە سەرنتەری شار و ناوبازاڕ
2- پێویستە پابەندی سەرجەم مەرجەكانی خۆپارێزی بێت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
3- بەدەسكێش و دەمامكەوە كاربكرێت.
4- كاتی كاركردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
5- دانانی بەربەست بۆ رێگری كردن لە هاتنە ژورەوەی هاوڵاتیان بۆناو شوێنەكە.
6- بەهەمان نرخ كاربكرێت و هیچ نرخێك لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەكرێت.
7- سەرپێچیكار روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

ئابوری

باسی مەرزەكانی هەرێمیش كراوە
عیراق داهاتی بەدەستهاتووی مانگێكی خاڵە سنورییەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە 10 ملیار دینار نزیكبۆتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی نیمچە فەرمی، لە زاری عومەر وائیلی سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە”داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینارە، ئەمەش وێڕای سفكردنەوەی ڕسومی گومرگی و لێبوردنێكی زۆر بۆ كاڵاكان، لەگەڵ داخستنی زۆرێك لە مەرزە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا، داهاتە بەدەستهاتووەكەش لە ئەنجامی كاریی 7 بۆ 8 خاڵی گومرگی بووە لەكۆی 21 خاڵی گومرگی”.

وائیلی ئاماژەی بە خواستی دەزگاكەش كردووە بۆ بەدیهێنانی داهاتی زیاتر بۆ پشتیوانی لە خەزێنەی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری تەنگژەی دارایی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردووە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامەبۆداڕێژراو هەیە كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان