ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ‌ دابەشكردنی ئارد دەستپێدەكات و دوكانی بریكارەكان دەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 3 دەكرێت و داوا لە بریكارەكان دەكات دوكانەكانیان بكەنەوە و دااوش لە هاووڵاتیان دەكات ئاردەكە وەربگرن و گوێ بە پڕوپاگەندە نەدەن بەوەی گوایە ئاردەكە بۆ خواردن دەست نادات.

نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 3 دەكرێت بەسەر بریكارەكاندا داوایان لێ دەكەین دوكانەكانیان بكەنەوە بۆ ئەوەی ئاردەكە وەربگرن.

وتیشی، “ئەو ئاردەی ئێمە دابەشی دەكەین گەنمەكەی خۆماڵیە و هیچ كێشەیەكی نیە لە ڕووی كوالێتی، تەنها ئەوە نەبێت ئاردەكەی كەمێك بێ پێزە دەتوانن لەگەڵ ئاردی دیكە تێكەڵ بكرێت، هیچ كێشەیەكی نیە تەنها ئەوەیە گەنمەكەی خۆماڵیە، بۆیە كەمێك ڕەنگەكەی سوور باوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لێرەو لەوێ‌ هەندێك لە بریكارەكان وا نیشانی هاووڵاتیان دەدەن، كە ئاردەكە بۆ نان بەكەڵك نایەت تا ئەم هەلە بۆ خۆیان بقۆزنەوە، بە پێچەوانە هیچ كێشەیەكی نیە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بچن بەشە ئاردی خۆیان وەربگرن.

ئاشكراشیكرد، ئێمە ئەو ئاردەمان كردووە بە نان و كێشەی نەبووە، گەنمەكەمان لە سایلۆكانی سەیدسادق و پیرەمەگرون و چەمچەماڵ وەرگرتووە، بە میكانیزمی تەندروست كراوە بە ئارد.

ئابوری

بەگوژمەى ١٦٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەک لەهەولێر ئەنجامدەدرێت

هەولێر-ئارام سەردار

 

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە و بەگوژمەی ١٦٠ ملیۆن دینار چەند شەقامێکی شارەدێی دارەتوو قیرتاو دەکەن.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری هونەری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژکان بەردەوامە لەسەرجەم سێکتەرەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ، ئەمڕۆش یەکێک لەپڕۆژەکانمان لەدارەتوو بەسەرکردەوە، کە بەهۆی نەبوونی بوودجە پڕۆژەی جووت سایدی ناو شارەدێی دارتوو وەستابوو، ئاستەنگی زۆری دروست کردبوو بۆ هاوڵاتیان، بەخۆشحاڵیەوە توانیمان بە گوژمەیەکی کەم تەواوی جووت سایدەکە قیرتاو بکرێت و هاوڵاتی سوودی لێ ببینن، کە گوژمەکەی نزیکەی ١٦٠ ملیۆن دینار بوو، دوو شەقامی تریشی لەگەڵ قیرتاو دەکەن.

دەشڵێت، لەپڕۆژەکان بەردەوام دەبن بەپێی بوودجەی بەردەست تاوەکو هاوڵاتیان سوودمەند بن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئاو وکارەبا و ڕێگاو بان لەشار و شارۆچکەکان، کۆمەڵێک پڕۆژەش لە بەرنامەدان ئەو شوێنانە قیرتاو دەکرێن کە پێویستن بەر لەوەرزی زستان.

 

سەبارەت بە کێشەی شکانی بۆڕی ئاوی ئیفرازو گرانکردنی نرخی تانکەری ئاو وتی، ئومێدمان وایە جارێکی تر ئەو بۆڕیە نەشکێت، ئەمجارەش بەهۆی گواستنەوەی بۆڕیەکە لەژێر ڕێگای گۆپاڵ وای لێهات و شکا، ئەوەی ڕوویدا ڕەنگە جارێکی تر بەم کاتە زۆرە ڕوونەداتەوە، دەشبێت نرخ بۆ تانکەرەکان دیاری بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لەزێڕنگەری پێشین وەرگیراوە:

زێڕ:

Oz: 1950$
24K: 386,000
21K: 338,000
18K: 289,000
Lira 22K= 413$

نەوت:

BRENT: 42.6$
WTI: 40.75$

دراوەکان:

100$= 123,000
100€= 144,000
100£= 156,000
100$=756 لیرەی تورکی
100$= 2,590,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,720,000 تمەن (حەواڵە)

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەپەرلەمانەوە کار بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەمیدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، داوای دانیشتنیکی تایبەتییان کردووە، کە تێیدا وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری بکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، دیاریکردنی چارەنووسی نزیکی ١٧ بۆ ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبێژە، کە تاکو ئێستا دانەمەزراون و ئەرکیان هەیە بەڵام مافەکەیان کە دامەزراندنە دانەمەزراون.

 

ئەوەشی خستەڕوو، سێ یەکەمەکەی زانکۆ و پەیمانگاکان کە دەبوو تاکو ئێستا دابمەزرانایە، بەڵام تاکو ئێستا چارەسنویان دیارنییە و داوا لەوەزیری خوێندنی باڵا دەکەن، کە چارەنوسی ئەمانیش دیاریبکەن.

 

باسب لەئەوەشکرد، داوایان کردووە، ئەگەر حکومەتى هەرێم نیەتى چاکسازی هەیە، با موچەیەکی دووموچەکان و بندیوارەکان ببڕێت، لەبەرامبەردا ئەم کەسانە دابمەزرێنێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان