ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هەردوو سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئازار دیاری كرا، كە لە زۆربەی شوێنەكان بۆ ئەمپێرێك لەنێوان (8 بۆ 11) هەزار دینار بووە.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو (مانگی 3) دیاری كراوە و لەئێستادا دەست بە كۆكردنەوەی پارە لە هاووڵاتیان كراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی 8 هەزار دینار تاوەكو 11 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، ئەوەش بەپێی شوێنەكان و مۆلیدەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت، چونكە بەپێی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دیاریكراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دەسەڵات دراوە بە خاوەن مۆلیدەكان، كە هەر یەكەیان لەسنووری گەڕەكەكانیان 10 ماڵی هەژار دەستنیشان بكەن و پارەی ئەو مانگەی مۆلیدەیان لێ‌ وەرنەگرن.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئازار بە (38.25) دینار دیاریكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، مۆلیدەكان لەو مانگەدا بەتێكڕایی (238) كاتژمێر كاریان كردووە، واتە نرخی ئەمپێڕێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە و بەو پێیەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان 8.500 دینار تاوەكو 9.500 دینار دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، لەكاتی سەرپیچی ئاگاداری لێژنەكەمان بكەنەوە بە ژمارە تەلەفۆنی (07510627404) یان پەیچەكەمان.

ئابوری

باسی مەرزەكانی هەرێمیش كراوە
عیراق داهاتی بەدەستهاتووی مانگێكی خاڵە سنورییەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە 10 ملیار دینار نزیكبۆتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی نیمچە فەرمی، لە زاری عومەر وائیلی سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە”داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینارە، ئەمەش وێڕای سفكردنەوەی ڕسومی گومرگی و لێبوردنێكی زۆر بۆ كاڵاكان، لەگەڵ داخستنی زۆرێك لە مەرزە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا، داهاتە بەدەستهاتووەكەش لە ئەنجامی كاریی 7 بۆ 8 خاڵی گومرگی بووە لەكۆی 21 خاڵی گومرگی”.

وائیلی ئاماژەی بە خواستی دەزگاكەش كردووە بۆ بەدیهێنانی داهاتی زیاتر بۆ پشتیوانی لە خەزێنەی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری تەنگژەی دارایی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردووە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامەبۆداڕێژراو هەیە كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان