خانەنشینانی سەربازی بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە گردبوونەوە



 

ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە سلێمانی كێشە بۆ مووچە دروست بوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بانك پارەی تێدا نییە و بەو هۆیەوە بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی گردبوونەوە.

ئەمڕۆ لەبەردەم بانكی باخان بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوە خانەنشینانی سەربازی گردبوونەوە و داوای مووچەكانیان دەكەن.

بەشێك لەو خانەنشینانە بۆ (خەڵك) ئاماژە بە ئەوەدەكەن، ڕۆژێك بەر لە جەژنی ڕەمەزان واتە پێنج شەممەی ڕابردوو، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان سەردانی بانكیان كردووە، بەڵام پێیان وتراوە بانك پارەی تێدا نییە و دوای جەژن وەرنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، چەندین جارە لە سلێمانی گرفتی نەمانی پار لە بانكدا دووبارە دەبێتەوە و كێشە بۆ مووچە دروستدەبێت، وەزارەتی دارایش بڵاویكردووەتەوە كە بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە لیژنەیەك پێكدەهێنێت.

داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ حكومەت دەكرێت
پێشت داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ حكومەت دەكرێت
وادەی پەسەندكردنی بوودجە دیاریكرا
دواتر وادەی پەسەندكردنی بوودجە دیاریكرا
ەیوەندیدار