ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆنۆر، (Honor Play 4T Pro) و (Honor Play 4T)ی ڕاگەیاند

خەڵك

هۆنۆر، كە ماركەیەكی بازرگانی پەیوەست بە كۆمپانیای هواوییە، ڕۆژی 5شەمە، 9-4-2020، بەشێوەیەكی فەڕمی دوو بەرهەمی ناوازەی مۆبایلەكانی لە جۆری (Honor Play 4T Pro) و (Honor Play 4T) ڕاگەیاند.

ئەم دووبەرهەمە نوێیەی هۆنۆر، بە تێكڕایی كامێراكانیان 48 مێكاپێكسڵ و باتریی 4000 میللی ئەمپێر ناوبانگیان دراوەتێ‌.

هەرچی (Honor Play 4T Pro)ە، شاشەیەكی تایبەتی لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.3 ئینج و كواڵتی FHD+ بۆ دانراوە و سێ‌ كامێرای هەیە لەوانە كامێرایەكی 16 مێگاپێكسڵی و دانەیەكی 8 مێگاو دانیەكی 2 مێگاپێكسڵی هەیە.

ئەم مۆبایلە پرۆسیسەری kirin 810ی لەسەرە و میمۆرییەكەی بە قەبارەی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بوونی هەیە و میمۆرییە ناوەكییەكەشی توانای عەمبار كردنی 128 گێگابایتی لەناوخۆیدا هەیە.

مۆبایلی هۆنۆر جۆری (Honor Play 4T Pro) نرخەكەی لە 212$ وە دەست پێدەكات و بە پێی تایبەتمەندی كۆتا نرخی دەگاتە 241$.

سەبارەت بە جۆری دووەمیش، (Honor Play 4T) لەگەڵ جۆری یەكەمدا جیاوازە و شاشەی تایبەتی لە جۆری IPS LCD بۆ دانراوە بە قەبارەی 6.3 ئینج و كواڵتی HD+، كە كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و دوو كامێراكەی دیكەی قەبارەی هەریەكەیان 2 مێگاپێكسڵە.

ئەم جۆرەی هۆنۆر پرۆسیسەری kirin 710ی لەسەرە و میمۆرییەكەشی بە قەبارەی 6 گێگابایتە و میمۆرییە ناوەكییەكەشی توانای عەمبار كردنی 128 گێگابایتی لەناوخۆیدا هەیە، كە نرخەكەی 170$ە.

بڕیارە ئەم دوو بەرهەمە نوێیەی هۆنۆر، لە 21ی نیسان بخرێنە بازاڕەكانەوە.

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گرفتی ئەپلیکەیشنەکانی سیستمی IOS چارەسەرکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ هەینی بەشێک لەئەپلیکەیشنە بەناوبانگەکانی مۆبایل  و خزمەتگوزارییەکان لەسەر سیستمی IOS لەکارکەوتن، بەنمونەى (Spotify, Pinterest ,Tinder and viber)، کە دواتر چارەسەرکرا.

 

بەشێک لەئەپلیکەیشن و خزمەتگوزارییە بەناوبانگەکانى سیستمی IOS لەسەر ئایفۆن و ئایپاد لەکارکەوتن، کە دواتر چارەسەرکراو  هۆکاری کێشەکە گەڕێندرایەوە بۆ SDK Facebook.

 

تاکو ئێستا لەلایەن بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆیدەوە هیچ ڕیپۆرتێک نەگەڕاوەتەوە، کە کێشەیەکیان لەگەڵ ئەپلیکەیشنەکان یاخود خزمەتگوزارییەکان هەبێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هێڵەکاتی ئینتەرنێت بۆ ماوەى سێ کاتژمێر ڕادەگیرێن

خەڵک – بەشی هەواڵ

بڕیارە لەماوەى ڕۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى و پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى هێڵەکانی ئینتەرنێت لەکاتژمێر ٦ بۆ ٩ی بەیانی ببڕێت.

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى و پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى هێڵەکانی ئینتەرنێت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەکاتژمێر ٦ بۆ ٩ی بەیانی دەوەستێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ شەممە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى و پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان