ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم لەبارەی هاوكاريكردن و لێخۆشبوون لە كرێنشینان بڕیاردەدات

خەڵک – ئارام سەردار
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت،بۆ بارودۆخی کاسبکاران ئەوانەی کارەکانیان وەستاوە و کرێی شوێنەکانیان بۆ نادرێت لە خانوو تاوەکو بازاڕ لەسەرجەم سێکتەرەکان، حکومەت چەند بڕیاێکی داوە ئەوەش بۆ کاتی ئێستا شتێکی باشە.
عەباس محمد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی گوزەرانی کرێنشینان و کاسبکاران بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، دیارە پاش هەوڵی زۆرێک لەدامو دەزگاکان و ئاڕاستەکردنی پێشنیار بۆ حکومەت لەنێویاندا ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ، کە کارێک بکات بۆ بارودۆخی کاسبکاران ئەوانەی کارەکانیان وەستاوە و کرێی شوێنەکانیان بۆ نادرێت لە خانوو تاوەکو بازاڕ لەسەرجەم سێکتەرەکان، لەئەنجامدا هەوڵەکان گەیشتن بەئەنجام.
دەشڵێت، شەوی ڕابردوو سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، ڕەزامەندی سەرەتايی دراوە لەسەر چەند خاڵێک کە لەهەفتەی داهاتوو بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەدرێت، لەوانەش حکومەتی هەرێم خۆش دەبێت لەکرێی ئەو موڵکانەی کە خۆی خاوەنیەتی وەک موڵکەکانی شارەوانی و ئەوقاف و سەرجەم موڵکەکانی تری، هەروەها حکومەت خۆش دەبێت لە هەر ڕسوماتێک بارگرانی دروست کردبێت لەسەر شانی کاسبکاران و دوکانداران .
سەبارەت بە کرێی کەرتی تایبەت عەباس محمد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەوانەی موڵکەکان هی خەڵکن، بڕیارە بەپێ یاسا کاری بۆ بکرێ و ڕێک بخرێ بە داشکان کردن بە ڕێژەیەک هاوسەنگی نێوان خاوەن موڵک وکرێچی تیایدا هاوسەنگ بێ، لەبەرامبەردا حکومەت ئاسانکاری بۆخاوەن موڵکەکان دەکات لە باجی دەرامەت و عەقار ، هەروەها حکومەتی هەرێم وەرگرتنەوەی قيستەکانی پێشنیەکان و قەرزەکانی سێکتەرە جیاوازەکان وەرناگرێتەوە و دوایاندەخات تا کاتێکی نادیار.
ڕوونیشی کردەوە، وردەکاری زیاتر لەهەفتەی داهاتوو دەردەکەوێت وە ئەو ڕێکارانەش لەکاتی جێبەجێکردن بەردەوامی دەبێت تا باردوخەکە ئاسایی دەبێتەوە، هەموو ئەوانەشی لەسەرەوە باسکراون لەهەر شوێنێک یاسا ڕێگری بکات پەرلەمان تەداخول دەکات بۆ دەرکردنی یاسای نوێ و پاڵپشتی بڕیارەکە، پێشموایە کرێ ی کارەبا و ئاو دەخرێتە پڕۆژەکەوە.
سەبارەت بەکرێی موەلیدەکانیش وتی، بۆ کرێی مۆلیدەی گەڕەکەکان دیار نیيە لەناو پڕۆژەکە دەبێت یان نا، بەڵام لە پێشتردا لە پارێزگای هەولێر داوایان لێکراوە هاوکاری باروودۆخەکەبن ، بۆیە هەندێ خاوەن مۆلیدە هەڵوێستیان نواندووە و لە پارەی مانگی 3 خۆش بوون.

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان