ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەیوەندی بە كۆبوونەوەی ئۆپیكەوە هەیە
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەدوای دەستپێكردنی كۆنگرەی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك)، نرخی نەوتی خاوی برنت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

بەپێی ئاژانسی (رۆیتەرز)”نرخی نەوتی خاوی برنت، بەبڕی 3 دۆلار بۆ بەرمیلێك لەدوای دەستپێكردنی كۆنگرەی ئۆپیك و وڵاتانی تری هەناردەكاری نەوت، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد”.

هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە، دان برۆیڵیت وەزیری وزەی ئەمریكایی ڕایگەیاند”پێیوایە وڵاتانی ئۆپیك و هەناردەكارانی تری نەوت، بەئاسانی دەتوانن ڕۆژانە دە ملیۆن بەرمیل نەوت كەمتر بەرهەمبهێنن، بۆیە گەشبینە بەرانبەر بەوەی كە ڕوسیا و سعودیە ناكۆكییەكانی نێوانیان چارەسەر دەكەن”.

بەپێی دوایین پەرەسەندنیش لەو باریەوە، لەپاش ڕێكەوتنی سعودیە و ڕوسیا لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی 10% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و لەكاتژمێر 17:33 بە كاتی مۆسكۆ، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت گەیشتە 36.24 دۆلار، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی بە هەمان شێوە بەڕێژەی 13% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 28.36 دۆلار.

لەم ماوەیەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆری ڕێژەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی بەزۆرێك لەو وڵاتانە گەیاند كە بەشێوەیەكی سەرەكی ئابورییەكانیان بە پشت هەناردەكردنی نەوت دەبەستێت.

 

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باندێکی ساختەکاری پارە دەستگیرکرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

باندێکی ساختەکاری پارە لەڕەواندوز دەستگیرکران، کە لەدەرەوە هاتبوو و دەیانویست پارەى ساختە لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سافبکەنەوە.

 

حاتم زوبێر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕەواندوز لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد، کە پارەی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە ساغیبکەنەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو پارە ساختانە بەشێوەیەکی زۆر ورد دروستکرابوو، کە زەحمەتبوو پارەکە بناسرێنەوە، بەڵام لەکاتی مامەڵەکردنیان بەپارەکەوە هەستیان پێکراوە، بۆ نمونە بۆ شەربەتێک ١٠٠ دۆلاریان بەشەربەت فرۆشکەداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، شەو و ڕۆژ لەخزمەتى هاوڵاتییاندان و داوا لەهاوڵاتییانیش دەکات هەر شتێکی گوماناوییان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان