ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزارەتی كشتوكاڵ؛ بەم نزیكانە دەست بە هەڵمەتی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی زیاتر لە 400 ملیۆن دیناری بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن تەرخانكراوە ، سەرجەم بەڕێوەبەراتییەكان پێویستە لەكاتی پێویستدا دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، ئاگادارین كە لەچەند ناوچەیەك سن و لە بەشێكی دیكە كولە هەیە ، بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن ، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كشتوكاڵ و ئاگاداریش كراونەتەوە، كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
بەپێی نوسراوی ژمارە 24 لە7/4/2020، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕی (407000000)چوار سەد و حەوت ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی كولە.
ئەم بڕە پارەیە بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕە پارەیەكەیان بۆ تەرخانكراوە و ئاگاداریش كراونەتەوە كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.
جوتیارانی بەڕێز، ئاگادارین كەلەچەند ناوچەیەك سن هەیە و بەشێكی تر كولە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی تر هەموو رێگایەیەكی گرتۆتەبەر لەپێناو پارێزگاری و برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی لە ئێستادا و بەردەوامیش دەبێت.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2020/4/9

ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 6ی‌ حوزەیرانی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 38 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق هێڵی سوورەو قبوڵی ناكەین


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕێگەنادەن بەوەی مووچەی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە و بە هێڵی سوور وەسفی دەكات.

ئەحمەد سەفار پەڕلەمانتاری پارتی كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەڕلەمانی عیراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێكی عیراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەوەی ڕێگەنادەن دەستكاری مووچەكانیان بكرێت.

سەفار بۆ فەرمانبەرانی عیراق دەڵێت: “من لەگەڵتانم، من و زۆربەی ئەندامانی لیژنەی دارایی قبوڵی ناكەین دەستكاری مووچەكانتان بكرێت و ئەوەش هێڵی سوورە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نەوت 40 دۆلاری تێپەڕاند و كاتی پێدانی مووچەش نادیارە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژ بەڕۆژ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەهۆیەوە داهاتێكی زیاتر دەست عیراق و هەرێم دەكەوێت، بەڵام تا ئێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا 40 دۆلار و 53 سەنتە، ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ ئێوارە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 15 سەنت بوو.

هاوكات ھەر ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 38 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بە ڕێژەی 12% بەهاكەی بەرزبۆتەوە .

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی حكومەتی هەرێم، كە زۆرینەی پشت بە نەوت دەبەستێت زیاد دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران، سەرەڕای ئەوەی بڕی 400 ملیار دیناریش لە بەغداوە هاتووە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

لای خۆشیەوە، د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت لەمساڵدا 4 مووچەی داوە نەك یەك مووچە و هەر داهاتێكیش بێتە بەردەستمان تەرخانی دەكەین بۆ مووچە، بەڵام لە ئێستادا داهات كەمبۆتەوە، هەرچەندە ماوەیەكە كەمێك نرخی نەوت بەرزبۆتەوە.

هاوكات، زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان