ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تورکیا تووشبووانی کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا تووشبووانی کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەرێکانی لە ڕۆژئاوا و بەو شێوەیە سەرقاڵی ئەنجامدانی تاوانە.

 

دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەى تەندروستیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا باسی لە مەترسیی پەتاى کۆرۆنا بۆ سەر باکوور و  ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و بە ئاژانسى (ANF)ی ڕاگەیاند، دەوڵەتى تورکیا نەخۆشخانەى ڕۆژ لە سەرێکانی کردۆتە شوێنى کەرەنتینە بۆ توشبوانی کۆرۆنا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دەوڵەتی تورکیا کەسانی توشبوو بە کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیەى سەرێکانی، ئەمەش مەترسییەکى زۆر گەورەیە بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشیی کۆرۆنا بۆ سەر ناوچەکە.

 

وتیشی:” دەوڵەتى تورکیا لەو ڕێگەیەوە خەرێکى ئەنجامدان تاوانە”.

 

لەبارەى تواناکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باری تەندروستی ناوچەکەیان دەڵێت:”بەپێی تواناکانى خۆمان ئامادەکاری و ڕێوشوێنمان گرتووەتەبەر، بەڵام توانای ئەوەمان نییە بەرامبەر بە پەتایەکى لەوشێوەیە بوەستینەوە”.

 

باسی لەئەوەش کرد، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ماوەى ٩ ساڵە لە ناو شەڕ و گەمارۆدایە و ئێستاش ئەو پەتایە هاتووەتە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردنی چەندین کەس، دواى ئەوەى پەتاکە گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاڵە سنوورییەکانیان داخست و ڕێگایان نەدا کەس خۆی لە سنوورەکان نزیک بکاتەوە، لەسەرتاسەری ناوچەکەدا گەشتی نێوان شارەکان ڕاوەستێنراوە و چوونە دەرەوە قەدەغەکراوە، کارەکانى دەرمان ڕژاندن و پاککردنەوە ئەنجام دەدرێن و بەپێی تواناکانیان ئامادەکارییە پێویستەکان دەکەن، بۆیە لە سایەى ئەو ڕێوشوێنانەى گیراونەتەبەر تاوەکو ئێستا لە ناوچەکەدا هیچ نەخۆشێک تۆمار نەکراوە.

 

وتیشی:”هەموو کاتێک ئەگەری ئەوە هەیە، لە هەرێمەکەدا  ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوببێتەوە و لە دۆخێکى لەو شێوەیەدا ئێمە توانای چارەسەرکردن و پێداویستیی پزیشکی و تیمی تەندروستی و توانای مادیمان زۆر کەم دەبێت و توانامان نابێت بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە ببینەوە، بۆ نمونە لە ناوچەیەکى وەک شەهبا توانای تەندروستی زۆر کەمە. ئەو توانا تەندروستییەی هەیە بەشی پێداویستیی ڕۆژانە ناکات، چونکە ناوچەیەکى گەمارۆدراوە”.

 

ریکلام

کوردستان

سلێمانی.. نزیکی نیو تۆن دوگی ئاژه‌ڵ دەستیبەسەرداگیرا


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك دوگی ئاژه‌ڵدا گرت و ڕه‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌رییان کرد بۆ له‌ناوبردنی.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (450) كیلۆگرام دوگی ئاژه‌ڵدا گرتوه‌ كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

وتیشی: دو‌گه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوهکە‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەیلا گیوڤەن پاش دەستگیرکردنی پەیامێکی بڵاوکردەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

گیوڤەن لەو پەیامەیدا کە بۆ ئاژانسى هەواڵی ژن نیوزی ناردووە ڕایگەیاندووە “با دڵی گەلەکەمان ئاوەڵا بێت. تاریکترین ساتی شەو، نزیکترین ساتە لە ڕۆژەوە. ئێمەش زۆر لە سەرکەوتنەوە نزیکین. ئەوەی لە تەنگاوی و قەیراندایە ئێمە نین”.

گیوڤەن لە بەردەوامیی پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە “ئێمە نوێنەری گەلێکین، کە نکۆڵی لە ناسنامە، کولتور و بوونی دەکرێت. بوون بە نوێنەری گەلێک کە هەموو تێکۆشانی خۆی بۆ بوونی ماددی و مەعنەویی خۆی فیدا دەکات، کارێکى ئاسان نییە”.

گیوڤەن ئاماژەى بەوەشکردووە “ئێمەى ژنانی کورد لە پاریس بووین بە سارا، لە ڕۆژئاوا بووین بە ئارین میرکان، لە باشوور بووین بە ئاڤێستا خابوور و بە بەرخودان هەبوونی خۆمان سەلماندا و خۆمان لەسەر پێ ڕاگرت. سەرباری هەموو شتەکان، ئێمە شوێنکەوتوی میرات و ڕێگا و نەریتێکی تێکۆشانین. بۆ نوێنەرایەتیکردنی کوردان پێویستی بە پەرلەمانتاربوون نییە. ئێمەش وەکو هەڤاڵانی ترمان لە هەموو گۆڕەپان و جومگەکانى ژیاندا درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین”.

گیوڤەن لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو “ئێمە وەکو ژنێکى کورد پەیمانمان بە گەلەکەمان داوە، تاوەکو گەلی کورد ئازاد نەبێت ئەوا تێکۆشانی ئێمە لە هەموو دۆخ و قۆناغێکدا بەردەامیی دەبێت. سەرەتا و لە پێش هەموانەوە سڵاوی خۆم پێشکەشی جۆلەمێرگ و هەموو گەلەکەم و خۆشەویستانم دەکەم. با دڵی گەلەکەمان ئاوەڵا بێت.  تاریکترین ساتی شەو، نزیکترین ساتە لە رۆژەوە. ئێمەش زۆر لە سەرکەوتنەوە نزیکین. ئەوە ئێمە نین، کە لە تەنگاوی و قەیراندا بین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان