ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لەشاری هەولێر ڕاگەیاند.

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.

لەهەرێمی کوردستانیش تاکو ئێستا 311 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا 132 کەس چاکبوونەتەوە.

ریکلام

کوردستان

تەندروستی كەركوك: تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند: تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك گیانی لەدەستدا.

زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە وەكالەت ئاشكرایكرد: ئەمشەو تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە وەكالەت ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكە تەمەنی 70 ساڵ بووە ئێوارەی دوێنێ‌ هێنراوەتە نەخۆشخانە و دوای تێكچوونی باری تەندروستی و تەنگبوونی هەناسەدانی خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە.

بەپێی ئامارەكان، تائێستا 79 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك دەستنیشان كراوە و لەو ژمارەیەش 69 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 3 كەسیش گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شانەی قەیرانەكانی كەركوك: ڕۆژانە 12 كاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ‌ دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریدا، لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك ئەمڕۆ شەممە، لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووەوە و بڕیاریدا، دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە 31/5/2020 تا 4/6/2020 ڕابگیرێت.

هەر لە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا قەدەغەكردنی ھاتوچۆ لە كاتژمێر ٦ بەیانی بۆ ٧ی ئێوارە لە كەركوك ھەڵبگیرێت، ھاوكات لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت و ڕۆژانی هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە پارێزگاكە جێبەجێ دەكرێت تا كاتێكی نادیار.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشدا، ڕێگە بە ھاتوچۆكردنی ھاووڵاتیانی شارەدێی شوان و قەرەھەنجیر و قەرەحەسەن بۆ ناو شاری كەركوك بدرێت.

هەروەها بڕیاردرا، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، بازگەكانی دەرەوەی پارێزگای كەركوك بە داخراوی بمینێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. لە ڕووادێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ڕێگای كۆیە – هەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی تریش برینداربوو.

عەقید زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕایگەیاند: كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای هەولێر – كۆیە ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا / هایلۆكس) كە بە (مەرزیە) ناسراوە لەگەڵ بارهەڵگرێك ڕوویداوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە وتیشی، لە ڕووداوەكەدا شۆفێری تۆیۆتاكە برینداربووە و سەرنشینێكیش گیانی لەدەستداوە كە لە دایكبووی ساڵی 1989یە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان