ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هۆشداری لەدروستبوونی کارەساتی مرۆیی لەبەندیخانەی ورمێ دەدرێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەیسەندووە، بۆیە ئەگەری ڕوودانی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لەو بەندیخانەیەدا هەیە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکیەوە بە هەنگاو گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندەکانی ٣ و ٤ی بەندیخانەی ورمێ کە هەڵگری نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گوازراونەتەوە بۆ بەشی تەندروستیی بەندیخانەکە، بەڵام دواتر ئەو بەندکراوانە گواسراونەتەوە بۆ بەندەکان.

 

ڕێکخراوی هەنگاو ناوی حەوت کەسی لەو بەندییانە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەئەوەداوە، بەهۆی خراپی باری تەندروستی دوو کەس لەوانە، ڕەوانەى ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی بەندیخانە کراون.

 

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەى بەئەوەشدا، گەڕانەوەی ئەو نەخۆشانە بۆ ناو بەندیخانە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستۆتە نێو بەندکراوانی بەندیخانەکە، بۆیە ئەو بەندکراوانە لە ڕێگای هەنگاوەوە داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، بە گوشار بۆ سەر حکومەتی ئێران، پێش بە کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی لە بەندیخانەی ئورومیەدا بگرن.

هەروەها بە پێی ئەو بەڵگانەی لە بەشی تەندرووستیی بەندیخانەی ئورومیەوە بە هەنگاو گەیشتووە، دوو کەسی دیکە ، کە ئەفسەر نیگابان و دەرگاوانی بەندی لاوانن تووشی کۆرۆنا بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەتا ئێستا لانیکەم ٣ بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، کە کەسیکیان ژن بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هەنگاو هەواڵی گواستنەوەی ٥٠ بەندکراوی تووشبوو بە کرۆنای لە بەندی ١٥ بەندیخانەی ورمێدا بۆ دەرەوەی بەندیخانە بڵاوکردەوە.

 

ریکلام

کوردستان

تەندروستی كەركوك: تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند: تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك گیانی لەدەستدا.

زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە وەكالەت ئاشكرایكرد: ئەمشەو تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە وەكالەت ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكە تەمەنی 70 ساڵ بووە ئێوارەی دوێنێ‌ هێنراوەتە نەخۆشخانە و دوای تێكچوونی باری تەندروستی و تەنگبوونی هەناسەدانی خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە.

بەپێی ئامارەكان، تائێستا 79 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك دەستنیشان كراوە و لەو ژمارەیەش 69 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 3 كەسیش گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شانەی قەیرانەكانی كەركوك: ڕۆژانە 12 كاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ‌ دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریدا، لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك ئەمڕۆ شەممە، لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووەوە و بڕیاریدا، دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە 31/5/2020 تا 4/6/2020 ڕابگیرێت.

هەر لە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا قەدەغەكردنی ھاتوچۆ لە كاتژمێر ٦ بەیانی بۆ ٧ی ئێوارە لە كەركوك ھەڵبگیرێت، ھاوكات لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت و ڕۆژانی هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە پارێزگاكە جێبەجێ دەكرێت تا كاتێكی نادیار.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشدا، ڕێگە بە ھاتوچۆكردنی ھاووڵاتیانی شارەدێی شوان و قەرەھەنجیر و قەرەحەسەن بۆ ناو شاری كەركوك بدرێت.

هەروەها بڕیاردرا، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، بازگەكانی دەرەوەی پارێزگای كەركوك بە داخراوی بمینێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. لە ڕووادێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ڕێگای كۆیە – هەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی تریش برینداربوو.

عەقید زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕایگەیاند: كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای هەولێر – كۆیە ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا / هایلۆكس) كە بە (مەرزیە) ناسراوە لەگەڵ بارهەڵگرێك ڕوویداوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە وتیشی، لە ڕووداوەكەدا شۆفێری تۆیۆتاكە برینداربووە و سەرنشینێكیش گیانی لەدەستداوە كە لە دایكبووی ساڵی 1989یە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان