ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

زورفی دەكشێتەوە و كازمی كاندید دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە عەدنان زورفی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بكشێتەوە و دواتریش سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بۆ ئەو ئەركە ڕابسپێردرێت.

ژمارەیەك ماڵپەڕی عیراقی بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ عەدنان زورفی كشانەوەی خۆی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق رادەگەیەنێت.

هۆكاری ئەو هەنگاوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زورفی نەیتوانی پشتیوانیی تەواوی هێزە شیعەكان بەدەستبهێنێت و بەو هۆیەشەوە كورد و سوننە پشتیوانییان نەكرد.

بڕیارە دوای كشانەوەی عەدنان زورفی، مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بۆ پێكهێنانی حكومەت رابسپێردرێت.

دوێنێش سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتیوانی هەرێمی بۆ كاندیدكردنی كازمی ڕاگەیاند.

عێراق

وەزیرێكی عیراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە پزیشكییە عیراقییەكان ئاشكرایانكرد، وەزیری وەرزش و لاوانی حكومەتی عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی: مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020 سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی لیژنەی چاكسازیی ئابووریی كرد و بڕیاریدا چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی داوای كرد چەند ڕێكارێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بگیرێتەبەر كە دیارترینیان كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی دامودەزگاكانی حكومەتە.

هەروەها، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی كۆمەڵایەتی چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بكرێت كە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێم 306 حاڵەتی توشبوون و 10 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆش 306 كەس تووشبوون و 66 كەسیش چاكبوونەوە و 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 30ی ئایاری 2020، پشكنین بۆ 5 هەزار و 644 ئەنجامدراوە و 306 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 6 كەس لە سلێمانی و 5 لە هەولێر و یەك حاڵەت لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 66 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش لە بەغدا تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 179 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 110 كەس و مردنیش 195 كەس.

تەندروسستی عیراق دەشڵێت: “هێشتا 2هەزار و 874 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان لە نەخۆشخانەكان، كە 37 كەسیان لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان