ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لەجیهاندا نزیکی ٣٣٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی 330 هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئاماری نەخشەی گووگڵ کە پشت دەبەستێت بەداتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ملیۆنێک و 485 هەزار کەس تووشی کۆرۆنای نوێ بوون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا 329 هەزار و 879 کەس چاکبوونەوە،واتە بەڕێژەى لەسەدا 22.2 ی تووشبووان چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا 88 هەزار و 538 کەس گیانیان لەدەستداوە، واتە بەڕێژەى لەسەدا 5.9ی توشبووان گیانیان لەدەستداوە.

 

لەهەرێمی کوردستانیش تاکو ئێستا  310 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا 132 کەس چاکبوونەتەوە.

ریکلام

جیهان

دەیان كەسیش گیانیانلەدەستدا
سعودیە، 1975 حاڵەتی توشبوونى نوێ بە كۆرۆنا تۆماركران


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆپێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابروودا 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 1975 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ تۆماركران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای تۆماركردنی 32 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە بۆ 611 حاڵەت بەرزبۆوە”.

سعودیە لە ئێستادا لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبییەوەیە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شارەكانی مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و ڕیاز و دەمام و جدە تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

گەورە زانایانی سعودیە فەتوای لەسەر دەدەن
حوكمی كەمامە بەستن لەكاتی نوێژدا لە شەریعەتی ئیسلام


خەڵك- بەشی هەواڵ
شێخ عەبدوڵڵا موتڵەق ئەندامی دەستەی گەورە زانایان لە سعودیە ڕایدەگەیەنێت، “بەستنی دەم و لوت لەكاتی نوێژدا لە ئاینی ئیسلامدا نەهی لێكراوە، بەڵام لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بەستنیكەمامە “موستحب”-ه، واتا بەكارێكی باش دادەنرێت”.

موتڵەق لە میانی بەرنامەیەك كە بۆ فەتواكان لە كەناڵی سعودیە تەرخانكراوە ڕایگەیاند:”بەساڵاچووەكان و ئەوانەی تەمەنییان لەسەرو 65 ساڵانەوەیە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئامۆژگاریی و ڕێنمایی كراون لە ماڵەكانی خۆیاندا نوێژبكەن، تا ئەو كاتەی پەتاكە كۆتایی دێت”.

ئەو ئەندامەی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە دەڵێت:”لەگەڵ تەواوبوونی پەتاكەدا، شیاو نییە خەڵك نوێژی هەینی جگە لەو مزگەوتانەدا بكات كە فەتوایان لەسەر دەركراوە، ئەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كاروباری ئیسلامی لە سعودیە، چونكە وەزارەتەكە ئەو جۆرە كاروبارانە تاوتوێ‌ دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، هێزی سەربازی نزیك پایتەخت جێگیر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی پنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت، پنتاگۆن 1600 سەربازی گواستەوە بنكە سەربازییەكانی نزیك واشنتن، بۆ ئەوەی لەئامادەباشیدا بن كاتێك خۆپیشاندانەكان لە واشنتنی پایتەخت.

جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری چەند یەكەیەكی سەربازی گواستوەتەوە سنووری پایتەخت بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست بەدەم هێزەكانەوە بچن.

وتیشی” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ئەو سەربازانە لە نزیك واشنتن جێگیركراون، بەڵام ئێستا بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێكی هێزە خۆجێییەكان ناكەن لەنێو واشنتن”.

بەهۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید، پیاوێكی ڕەشپێستی ئەمریكی، كە دوای دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسێكی سپیپێستەوە، نۆ خولەك قاچی لەسەر ملی دانا و بەهۆیەوە خنكا، خۆپیشاندان لە زیاتر لە 70 شاری ئەمریكا دەستیپێكرد و بەشێكی خۆپیشاندانەكانیش تووندوتیژییان تێكەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان